-
پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی ئێران بۆ عێراق له هاوینی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات و رۆژانه 3 بۆ 4 ملیۆن مه‌تر سێجا غاز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت.
حه‌مید ره‌زا عێراقی، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاشكرایكرد، ئێران و عێراق 2 گرێبه‌ستی غازیان له 2 رێڕه‌وی جیاوازه‌وه ئیمزاكردوه، به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كان ئێران له‌ڕێگای 2 هێڵی بۆرییه‌وه له 2 ناوچه‌ی سنووری جیاوازه‌وه غاز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات و قۆناغی یه‌كه‌می گرێبه‌سته‌كه‌ش، هاوینی ئه‌مساڵ ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و رۆژانه 3 بۆ 4 ملیۆن مه‌تر سێجا غاز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت.
عێراقی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه مانگی ته‌موزی رابردوو ئیمزاكراون له سنووری ئیلامه‌وه پێویسته رۆژانه 25 ملیۆن مه‌تر سێ سێجا غاز ره‌وانه‌ی وێستگه‌كانی سه‌در، به‌غداد و مه‌نسوریه بكرێت و له‌هێڵی بۆری دووه‌میشه‌وه له خوڕه‌م ئاباده‌وه زیاتر له 20 ملیۆن مه‌تری سێجا غاز ره‌وانه‌ی به‌سره ده‌كرێت.