
-
كیڤن سترۆتمانی هۆڵندی و یاریزانی یانه‌ی ڕۆما به‌هۆی توشبونی به‌پێكانێكی قورس له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریانه‌ی ناپۆلی له‌خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا ڕه‌نگه بێبه‌ش بێت له مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل .
له‌م باره‌یه‌وه لویس ڤانگاڵی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند : كیڤن ستورتمانی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له یاری یانه‌ی ڕۆما به‌رامبه‌ر ناپۆلی توشی پێكانێكی قورس بووه له ئه‌ژنۆیداو پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
ڕایشیگه‌یاند ،به‌هۆی قورسی پێكانه‌كه‌یه‌وه ، ستورتمان ناتوانێت له‌گه‌ڵیان گه‌شتبكات بۆ به‌ڕازیل و به‌شداری مۆندیال بكات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌ویاریه‌دا یانه‌ی ناپۆلی به‌گۆڵێكی كالیخۆن بردنه‌وه‌ی تۆماركرد .