
-
یانه‌ی خیتافی ئیسپانی له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كرد كه گارسیای ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌یان دورخستۆته‌وه ئه‌مه‌ش لهبهرئهنجامه خرپهكانی له‌م وه‌رزه خولی یانه‌كانی ئیسپانیادا .
له‌م باره‌یه‌وه یانه‌ی خیتافی ئاشكرای كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی یانه‌كه‌مان له‌پله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی دوركهوتبوهوه و ئه‌نجامه‌كانی زۆر خراپ بوون بڕیارمان دا كه گارسیای ڕاهێنه‌ر دوربخهینهوهو له‌شوێنی ئه‌ویش كۆزمین كونترای ڕۆمانی شوینی ده‌گرێته‌وه .
وابڕیاره ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م راهێنه‌ره نوێیه بهدهزگاكانی ڕاگه‌یاند بناسێنرێت ماوه‌و بڕی گرێیبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرابكرێت .
شایه‌نی باسه له ئێستادا یانه‌ی خیتافی بهكۆكرنهوهی 27 خاڵ له پله‌ی 15 ی ڕیزبه‌ندی دایه و دوای تێپه‌ڕبونی 27 هه‌فته له‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا خاوه‌نی 7 سه‌ركه‌وتنه .