
-
ئهمشهولهیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا یانه‌ی میلان له‌ناو جه‌رگه‌ی ڤیسێنتی كاڵدیرۆن ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئهتلاتیكۆ مه‌درید ، سیدۆرفی ڕاهێنه‌ر به‌ڵێنی داوه سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن و بگه‌نه قۆناغی 8 ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوالی یانه‌كانی ئیتاڵیا به گۆڵێكی خاوێن به‌یانه‌ی ئۆده‌نێزی دۆڕا .
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئهتلاتیكۆمهدرید له ئێستادا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دیگۆسیمۆنی ئاستێكی باش نمایش ده‌كات و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی خاوێن له‌یانه‌ی سیلتافیگۆ بباته‌وه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه یاری چوونی ئه‌م دوویانه‌یه به گۆڵێكی پاك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئهتلاتیكۆ مه‌درید به كۆتاهاتبوو ، بۆ یه ئه‌ركی میلان كه‌مێك قورستره .
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو یانه بۆیاریهكهی ئه‌مشه‌و
