
-
وابڕیاره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:45 خولهك به‌كاتی هه‌ولێر یانه‌ی ئارسناڵ له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا ببێته میوانی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی ، یاریهكهلهیاریگای ئالیانز ئه‌رینای تایبه‌ت به‌یانه باڤاریه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
یانه‌ی ئارسناڵ پاش بردنهوهگهورهكهی له‌یانه‌ی ویگان له جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را ، ده‌یه‌وێت له‌م یاریه‌دا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بووه سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و لهئالیانز ئهریناوه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 8 ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بگێڕێت .
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بایرن میونخ ئه‌ركی ئاسانه و له‌یاری چه‌ندا به 2 گۆڵی خاوێن لهئارسناڵی بردۆته‌وه ، ئه‌م یانه‌یه له‌ژێرسه‌رپه‌رشتی گواردیلا له‌ئه‌نجامه گه‌وره‌كانی به‌رده‌وامه‌و له‌كۆتایی یاری بۆندزلیگادا توانی 6 گۆڵ له فۆڵفسبۆرگ تۆماربكات . ئه‌ركی بایرن له‌م یاریه‌دا ئاسانتره ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌بێت یانه‌ی ئارسناڵ 3 گۆڵ تۆماربكات بۆ ئه‌وه‌ی سهرهكهوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ربكات .
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو یانه بۆیاریهكهی ئه‌مشه‌و
