-
سعودیه، تۆمه‌ته‌كانی نوری مالیكی به ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و نابه‌رپرسیارانه، وه‌سف ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی وڵاتی سعودیه، له زاری به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته‌وه، رایگه‌یاند نوری مالیكی باشتر له هه‌موو كه‌س ئاگاداری هه‌ڵوێسته‌كانی سعودیه‌یه له دژی تیرۆر له ناوچه‌كه و جیهاندا.
جه‌ختی كرده‌وه له بری تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه باشتر وایه مالیكی هه‌وڵی كۆتاییهێنان به جه‌نگی تائیفی و ئاژاوه و پشێویی وڵاته‌كه‌ی بدات.
به‌رپرسه‌كه‌ی سعودیه، وته‌كانی مالیكی به نابه‌رپرسیارانه و ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له‌قه‌ڵه‌مداوه و رایگه‌یاندوه نوری مالیكی توانای ئیداره‌كردنی كاروباری ناوخۆی عێراقی نییه و عێراقی له لێكترازان و هه‌ڵوه‌شان نزیك كردوه‌ته‌وه و بارودۆخی عێراقی خستوه‌ته به‌رده‌م وڵاتانێكی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پشێوییه‌كانی بقۆزنه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا به‌كاری بهێنن.
نوری مالیكی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس 24 ، سعودیه و قه‌ته‌ری به پشتیوانیكردنی تیرۆر له عێراق تۆمه‌تبار كرد.