-
به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د
لهسیمینارێكی تایبه‌ت بهتهكنۆلۆژیاو تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، ئه‌ندازیارانی كۆمپانیای (تێرافیوجا) له‌ویلایه‌تی ماسهچوتسی ئه‌مه‌ریكا، نهێنی ئه‌و ئوتۆمبێلهیان ئاشكراكرد كه‌توانای فڕینی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی، ئۆتۆمبێله‌كه ناوی (ترانسیشن)هو نرخه‌كه‌ی (279) هه‌زار دۆلاره، به‌شێكی له‌شێوه‌ی قه‌مه‌ره‌ی ئاسایی‌و به‌شێكیشی له‌شێوه‌ی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر (جێت)دایه.
له‌و سیمیناره‌دا هه‌ردوو ئه‌ندازیار (مارك كۆری)و (نیكۆلاس توكهر) روونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان له‌باره‌ی دیزاین‌و شێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه پێشكه‌ش كردوو، تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، ماوه‌ی زیاتر له7 ساڵه كار له‌م فڕۆكه‌یه‌دا ده‌كه‌ین‌و دواین جار له‌ساڵی 2012 تاقیكرایه‌وه.
ده‌شڵێن: " له‌ساڵی 2015 ده‌خرێته به‌رده‌م كڕیارانیو ته‌واوی زانیارییه‌كانیش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا كه له‌پێشانگای ئێر ڤێنچه‌ر ئۆشكۆش (EAA) لهئهمهرێكا به‌ڕێوه‌چوو، بۆماوه‌ی 20 ده‌قیقه ئه‌و ئۆتۆمبێله له‌ئاسماندا تاقیكرایه‌وه.