-
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی قه‌ته‌ر بۆ زانسته‌كانی بۆشایی ئاسمان ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هه‌سارۆكه‌یه‌كی نوێ به‌نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، به‌ڵام هیچ مه‌ترسیه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان دروستناكات.
(سه‌لمان بن جه‌بر) به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی قه‌ته‌ر بۆ زانسته‌كانی بۆشایی ئاسمان ڕایگه‌یاند ، ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه ناونراوه (2014 بی ئار 57) ، به‌خێرایی 43هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا له‌دووری (ملیۆنێك شه‌ش سه‌دو نه‌وه‌ت و یه‌ك هه‌زارو سێ سه‌دو شه‌ست و چوار) كیلۆمه‌تره‌وه به‌نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕده‌بێت ، له‌كاتێكدا تیره‌ی هه‌سارۆكه‌كه نزیكه‌ی 270 مه‌تره.
ئه‌وه بۆ دووه‌مین جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌سارۆكه‌كانی بۆشایی ئاسمان به‌نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووش‌دا هه‌سارۆكه‌یه‌كی دیكه به‌ناوی (2000 ئی ئێم 26) به‌نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕبوو كه قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی سێ یاریگای تۆپی پێ ده‌بوو ، به‌ڵام هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی دروست نه‌كرد.
له‌ساڵی ڕابردووش‌دا نه‌یزه‌كێك له‌سه‌ر ئاسمانی شاری (چلیابێنسك)ی ڕوسیا ته‌قیه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری ماددی بهباڵهخانهكانی شاره‌كه گه‌یشتوو نزیكه‌ی 1200 كه‌سیش برینداربوون.