KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ وزه‌ی‌ خۆر داده‌مه‌زرێت‌
    زانست
  16/02/2014
-

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنگیدان به‌وزه‌ی‌ پاكژو دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌سه‌رچاوه‌ زیانبه‌خشه‌كان ، گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ وزه‌ی‌ خۆر له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا داده‌مه‌زرێت ، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌هاوبه‌شی‌ له‌نێوان كۆمپانیای‌ به‌ناوبانگی‌ ته‌كنه‌لۆجیا (گوگڵ)و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌مریكیدا جێبه‌جێكراوه‌.

وێستگه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بیابان (موهڤی‌) له‌سه‌ر سنوری‌ ویلایه‌تی‌ نیڤاداو كالیفۆرنیا ، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری‌ 5.5 میل دووچا بنیادنراوه‌و نزیكه‌ی‌ دوو ملیارو 200 ملیۆن دلۆلاری‌ تێچووه‌ ، له‌كاتێكدا وێستگه‌كه‌ 300 هه‌زار پانێڵی‌ خۆر له‌خۆده‌گرێت كه‌ وزه‌ی‌ خۆر ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ سێ‌ تاوه‌ری‌ گه‌وره‌.

به‌رزی‌ هه‌ر تاوه‌رێك ده‌گاته‌ 460 پێ و وزه‌ی‌ خۆری‌ كۆكراوه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌رمكردنی‌ ئاو، پاشان هه‌ڵمی‌ به‌رهه‌مهاتووی‌ ئاوه‌كه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ كارپێكردنی‌ ئامێری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با ، له‌كاتێكدا ئه‌م وێستگه‌یه‌ له‌توانایدا هه‌یه‌ ساڵانه‌ بڕی‌ وزه‌ی‌ پێویستی‌ 140 هه‌زرا ماڵ پڕبكاته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای‌ كاریگه‌ری‌ باشه‌كانی‌ ئه‌م وێستگه‌یه‌ له‌سه‌ر ژینگه‌ ، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك ڕیكخراوی‌ ژینگه‌ پارێزه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوی‌ كۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایه‌تی‌ بووه‌ ، چونكه‌ به‌بڕوای‌ ئه‌وان ئه‌و ته‌كنیكه‌ی‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ وزه‌ به‌كارهاتووه‌ ، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌و باڵندانه‌ ده‌كوژێت كه‌ به‌سه‌ریدا ده‌فڕن.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1582
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ