KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
دۆزینەوەی ئاو لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر‌
    زانست
  26/02/2014
-

ئەستێرەناسان ئەستێرەیەکی گەڕۆکیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزیوەتە و گومان دەکرێ ئاوی لێبێ.

بەپێی قسەی ئەستێرەناسان تیرەی ئەو ئەستێرەیە، ھێندەی تیرەی ھەسارەی مشتەری دەبێ. ھەروەھا زیاتر لە ٥١ ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە.

زانایان ئەو ناویان ناوە "تاوبۆتیس" و دەڵێن گەرمییەکی گونجاوی ھەیە و لە دەوروبەرەکەی ناچێ لەڕووی پلەی گەرمییەوە و خاوەنی‌ پلەی گەرمیی ١٤٥ی ژێر سفرە.

ھەواڵی دۆزینەوەی ئەو ئەستێرەیە، سەرنجی ئەمریکییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەلای خۆیدا راکێشا و لە چەندین سایتی زانستی و زانکۆ بڵاوکرایەوە.

زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی پێکھاتە و چۆنێتی پێکھاتنی  تاوبۆتیس، نزیکە لەوەی ئاوی لێبدۆزرێتەوە.

ئێستا زیاتر خەریکی لێکۆڵینەوەن لە پێکھاتەی ئەو گەڕە ئەستێرەیە، بۆ ئەوەی لە مەسەلەی بوونی ئاو دڵنیابنەوە.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1655
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ