|
دۆزینەوەی ئاو لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر |
2/26/2014 7:47:43 PM |
ئەستێرەناسان ئەستێرەیەکی گەڕۆکیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزیوەتە و گومان دەکرێ ئاوی لێبێ.
بەپێی قسەی ئەستێرەناسان تیرەی ئەو ئەستێرەیە، ھێندەی تیرەی ھەسارەی مشتەری دەبێ. ھەروەھا زیاتر لە ٥١ ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە.
زانایان ئەو ناویان ناوە "تاوبۆتیس" و دەڵێن گەرمییەکی گونجاوی ھەیە و لە دەوروبەرەکەی ناچێ لەڕووی پلەی گەرمییەوە و خاوەنی پلەی گەرمیی ١٤٥ی ژێر سفرە.
ھەواڵی دۆزینەوەی ئەو ئەستێرەیە، سەرنجی ئەمریکییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەلای خۆیدا راکێشا و لە چەندین سایتی زانستی و زانکۆ بڵاوکرایەوە.
زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی پێکھاتە و چۆنێتی پێکھاتنی تاوبۆتیس، نزیکە لەوەی ئاوی لێبدۆزرێتەوە.
ئێستا زیاتر خەریکی لێکۆڵینەوەن لە پێکھاتەی ئەو گەڕە ئەستێرەیە، بۆ ئەوەی لە مەسەلەی بوونی ئاو دڵنیابنەوە.
سهرچاوه: ئهنادۆڵ
|
|
|