-
دوای درێژه‌كێشانی شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی داعش و سوپای عێراق، هاوڵاتیان سنوری پارێزگای ئه‌نبار، له بارودۆخێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
ئه‌وه‌ی له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌بینرێت، خه‌ڵكی قه‌زای فه‌لوجه‌یه، كه ته‌نها رێگه بۆ هێنانی پێداویستییه‌كانیان پردێكی پیادهڕۆیه.
دانشیتوانی فه‌لوجه رۆژانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خوارده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌له‌كانیان، روو له شارۆچكه‌ی سه‌قلاوییه ده‌كه‌ن، له ڕێگه‌ی پرده پیادهكهوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو قه‌زای فه‌لوجه.
قه‌زای فه‌لوجه به گه‌وره‌ترین قه‌زای عێراق داده‌نرێت، ئێستا له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆدراوه، ئه‌و قه‌زایه‌ش به‌ده‌ست هێزه‌كانی داعش و به‌شێك له چه‌كدارانی رێكخراوی قائیدهوهیه.