-
كاترین ئاشتۆن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به یاوه‌ریی شاندێكی ئه‌وروپی گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و خۆرئاوا، كاترین ئاشتۆن به یاوه‌ریی هه‌ر یه‌ك له هلگا شیمت جێگری و مایكلمانی وته‌بێژی گه‌یشته تاران و له‌لایه‌ن عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێشوازییان لێكرا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران و محه‌مه‌د جه‌واز زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه و عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌و پرسی ئه‌تۆمی ئێران و په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌وروپا و ئێران و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ بكه‌ن و پاشان ئاشتۆن و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی، سه‌ردانی شاری ئه‌سفه‌هان ده‌كه‌ن و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ئه‌و شاره، به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات، بانكی ناوه‌ندی ئێران ئاشكرای كرد به‌شێكی دیكه له پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران كه بڕی 450 ملیۆن دۆلار بوه، له رێگه‌ی ژاپۆنه‌وه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ئێران.