-
لە شاری نیویۆرک رێوڕەسمێکی گەورە بۆ رێزگرتن لە رۆژی ٨ی مارس بەڕێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر ژنانی ناسراو بەشدارییان تێدا کرد.
لەمیانی چالاکییەکانی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی جیھانیی ژنان لە ئەمریکا، ھیلاری کلنتۆن وەزیری پیشووی دەرەوەی ئەمریکا بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکدا کرد و وتهیهكی پیَشکەشکرد.
ھیلاری کلنتۆن لە قسەکانیدا ئاماژەی بە مافەکانی ژن لە جیھان بە گشتی و ئەمریکا بە تایبەت کرد.
ئافرەتانی بەشداربوو لەو کۆبوونەوەیە، چەند کیلۆمەتریک بە پێ رۆیشتن و ریپیوانەکەیان ناو نا "ریپیوانی بنەبڕکردنی توندوتیژیی دژ بە ژنان و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی دیکە تێکەڵی رێپێوانەکە بوون.
لە خۆپیشاندانەکەدا فومزیل ملامبۆ، بەڕیوەبەری ریکخراوەکانی ژنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ژنی بانکی مۆنی سکرتیری ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ چەندین دیکەی کاربەدەست دەبینران.
ملامبۆ نوکا پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی ژنانی جیھان کرد و وتی: ئەو رۆژەی ژنان لە خزمەت ئاشتەوایی و بەرزراگرتنی بەھا ئایینی و کۆمەڵایەتییەکاندا دەبێ.
ھیلاری کلینتۆن بۆ بەشداربووان وتی: "کەی ژنان سەرکەوتنیان بەدەستھێنا، ئەوکاتە جیھان سەرکەوتوو و سەرفرزا دەبێ. ئەو کاتەی ژن پیشدەکەوێ، مانای ئەوەیە کۆمەلگە پیشکەوتووە".