|
ڕۆشنبیرانی هه‌ولێر بۆ ئاشتی هه‌ورامی: له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كورسییه‌كه‌ت پێ چۆڵ ده‌كه‌ین |
5/2/2013 7:22:45 PM |
له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و ناشه‌فافی دۆسیه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان، ڕۆشنبیرانی هه‌ولێر هۆشداریده‌ده‌نه ئاشتی هه‌ورامی و پێیده‌ڵێن، كورسیه‌كه‌ت پێچۆڵده‌كه‌ین.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 2ی ئایاری 2013، ، بۆ هه‌رزانكردن و باشتركردنی سوته‌مه‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك ڕۆشنبیری شاری هه‌ولێر كه‌مپینێكیان ڕاگه‌یاند.
رۆشنبیرانی هه‌ولێر له‌یاداشتێكیشدا كه ئاڕاسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن‌و رایگشتیانكردووه‌و ناوی 30 ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیری له‌سه‌ره، تیایدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له‌ناشه‌فافی دۆسیه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و خراپی جۆره‌كه‌ی.
ئه‌و رۆشنبیرانه هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌ده‌نه وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا له‌رێی خۆپیشاندن و گردبونه‌وه‌و مانگرتنه‌وه كورسی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێچۆڵده‌كه‌ن.
|
|
|