Print WWW.KNNC.NET
 پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
3/11/2014 3:52:15 PM
جه‌عفه‌ر ئیمنیكی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كانی‌ حكومه‌ت یه‌كلاییبۆته‌وه‌و له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

جه‌عفه‌ر ئیمنیكی‌ وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌ چڕبونه‌ته‌وه‌، وتیشی‌  له‌ئێستادا كۆی‌ پرۆسه‌كه‌ یه‌كلابۆته‌وه‌ و له‌و بڕوادایه‌ به‌منزیكانه‌ حكومه‌ت ڕابگه‌یه‌نرێت.

 ئیمنیكی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، ئه‌و گرفتانه‌ی‌ به‌ربه‌ست بوون، دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان بوو له‌نێوان چه‌ند لایه‌نێكدا و كارێكی‌ ئاسان نه‌بووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێشبینیان كردوه‌، به‌لاَم له‌ئێستادا دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان یه‌كلابۆته‌وه‌.

ته‌ئكیدیشی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ دوو بۆسێ‌ ڕۆژی‌ داهاتودا پرسه‌كه‌ به‌ته‌واوی‌ كۆتایپێدێت و به‌ڕه‌زامه‌ندیی‌ گشت لایه‌نه‌كان كابینه‌ی‌ نوێ‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.