|
هاوڵاتیان رێگه‌ی سه‌ره‌كی (قه‌یوان-سلێمانی)یان داخست |
3/11/2014 3:42:32 PM |
دانیشتوانی گوندی توه‌سپی به‌هۆی دیاری نه‌كردنی سنوری گونده‌كه‌یان خۆپیشاندانێكیان رێكخست و رێگای سه‌ره‌كی قه‌یوان سلێمانیان داخست، ڕاشی ده‌گه‌یه‌نن به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه زایه‌تیه‌كانیان تائه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه داواكاریه‌كانیان بۆ جێ به‌جێده‌كرێن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دانیشتوانی گوندی توه‌سپی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك داوایان كردوه‌و سنوری گونده‌كه‌یان بۆ دیاری بكرێت به‌لاَم تائێستا وه‌لاَمنه‌دراونه‌ته‌وه خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا‌و رێگای سه‌ره‌كی قه‌یوان -سلێمانیان داخست .
ژماریه‌ك له‌هاولاَتی گونده‌كه به KNNیان ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سنوری گونده‌كه‌یان بۆدیاری نه كراوه، شه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه گه‌مارۆ ده درێن و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ریان.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد: دروستكردنی خان‌و بۆ به‌رپرسان له‌ناوچه‌كه‌یان ڕێگه پێدراوه به‌لاَم ڕێگه به هاولاَتیان نادرێت خان‌و دروستبكه‌ن، ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه له‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت.
|
|
|