|
گه‌نجانی تاران: ئازادیی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رده‌می ڕۆحانیدا فراوانتر بوه |
3/11/2014 2:17:39 PM |
له دوای هاتنه سه‌ركاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی ئێران، جگه له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ خۆرئاوا ، ئازادیی كۆمه‌ڵایه‌تیش به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو زیاتر بوه.
له دوای هاتنه سه‌ر كاری حه‌سه‌ن رۆحانی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه به‌رچاوترینیان كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی فشاری داموده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانه له سه‌ر هه‌ڵسه‌وكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاو له‌و چوارچێویه‌شدا، كۆفی شۆپه‌كان بوونه‌ته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی گه‌نجان و خوێندكارانی كوڕ و كچ تێیدا ئازادانه به خواردنه‌وه‌ی قاوه و چاتكردن و قسه و باس، رۆژانێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت له سه‌ر شه‌قامه‌كانیش، كچان وه‌كو سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، به هۆی خۆڕازاندنه‌وه‌یان و ره‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیسلامیه‌وه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه، ئازار نادرێن و گه‌نجان پێیان وایه: له ئێستادا هێشتا ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سنووردارن ، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، فراونتر بوون .
له‌وباره‌یه‌وه، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كچ و كوڕ له كۆفییه‌كی تارانی پایته‌خت، به‌مجۆره باس له ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می ڕۆحانی، ده‌كه‌ن.
|
|
|