Print WWW.KNNC.NET
 ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
3/11/2014 11:41:29 AM
ئه‌مڕۆ 23 ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا، تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌، چه‌ندین چالاكیی له‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن و به‌شداربوانی راپه‌ڕینیش، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن هێشتا خه‌ونه‌كانی ڕاپه‌ڕین نه‌هاتوونه‌ته‌دی.

ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا، تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ بڕیاره‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ له‌ پاركی شانه‌ده‌ر، ده‌ستپێكی ئه‌و زنجیره‌ چالاكییه‌ ده‌ستپێبكات كه‌ بڕیاره‌ تا 20ی ئه‌م مانگه‌ بخایه‌نێت و ، چه‌ندین چالاكی به‌ڕێوه‌بچن.

له‌باره‌ی یادی ڕاپه‌ڕینیشه‌وه‌، به‌شداربوویه‌كی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ ده‌ڵێت: هێشتا خه‌ونه‌كانی راپه‌ڕین، نه‌هاتوونه‌ته‌دی و  خه‌ڵك بۆ خۆشگوزه‌رانی و ژیانێكی باشتر ڕاپه‌ڕینی‌ كرد نه‌ك بۆ ژیانی كوله‌مه‌رگیی و بێ گوزه‌رانی و به‌ قاچاغبردنی نه‌وت و بێ مووچه‌یی.