Print WWW.KNNC.NET
 ئه‌مڕۆ كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ستپێده‌كه‌ن
3/11/2014 10:20:24 AM
ئه‌مڕۆ كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌ دروشمی‌ (له‌پێناو خه‌ڵكدا به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ شارستانی‌)، له‌ قه‌زای‌ سۆرانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌كۆتایی‌ مانگدا به‌ كۆنفرانسی‌ سلێمانی‌ كۆتاییان دێت.

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ڕێكخه‌ری‌ ژووری‌ په‌یجوریی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش به‌ KNN ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ 32 قه‌زاو شاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ده‌ست پێده‌كه‌ن و تا كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوریی‌ گۆڕان ڕونیشیكرده‌وه‌، كۆنفرانسی‌ قه‌زاكان، به‌شێكه‌ له‌ ڕاسپارده‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و خۆ ئاماده‌كردنیشه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و پارێزگاكانی‌ هه‌رێم.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ KNN له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان, بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ قه‌زاكان و بازنه‌كان و باژێڕوانه‌كان ده‌ست پێده‌كات, كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ ناوخۆیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، پێویسته‌ ساڵانه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن.