Print WWW.KNNC.NET
 كامپنۆ بۆ ئه‌گوێرۆ شومه‌
3/11/2014 10:15:23 AM
وابڕیاره‌ شه‌وی‌ داهاتوو له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16 ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانیدا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌رستی‌ بكات .


ئه‌م یاریه‌ بۆ سیرجیۆ ئه‌گویرۆ جیاوازی‌ هه‌یه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ خولی‌ ئیسپانیداو له‌یانه‌ی‌ ئه‌تلاتیكۆ مه‌درید 6 یاری‌ له‌م یاریگایه‌ كردووه‌ 5 یاری‌ له‌خولی‌ ئیسپانیا و 1 یاریش له‌جامی‌ شایی ئیسپانیا له‌هیچ یاریه‌كدا له‌م یاریگایه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ تۆمارنه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ .


بۆیه‌ شه‌وی‌ داهاتوو ئه‌گویرۆ ده‌یه‌وێت ئه‌م گرێیه‌ بكاته‌وه‌و سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ مانستی‌ تۆماربكات و بگه‌نه‌ قۆناغی‌ 8 ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان .