Print WWW.KNNC.NET
 مۆله‌ر : ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ بدۆڕێین
3/11/2014 9:45:39 AM
له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا پێش یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ریانه‌ی‌ ئارسناڵ له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16 ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا مۆله‌رده‌ڵێت :


 دۆران ئەگەری هەیە رووبدات ، بەلام ئێمە فیری وانە بووین لەوەرزی رابردوو ، لەوباوەرەدانیم کە جارێكی تر بەئەنجامی 2-0 بدۆرێنین لەسەریاریگای خۆمان ، پێویستە بەهێزەوە بچینە ناو یاریەکە لەخولەكی یەکەمەوە و رێگایان نەدەدەین هیچ هەڵێکیان بۆ برەخسێت ، ئێمە لەهیچ رکابەرێک ناترسین ، وە ریزی هەمووان دەگرین .


مۆله‌روتیشی‌  : هیوادارم بە سەرەکی یاری بکەم لەیاریەکەی ئه‌مشه‌و  بەڵام رێز لەبریارەکانی راهێنەر دەگرم  ، گواریولا نه‌ك ڕاهێنه‌رممه‌ به‌ڵكو باوكیشمه‌و هیچ كاتێك له‌ فه‌رمانه‌كانی‌ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ به‌توانایه‌ ده‌رناچم .

له‌كۆتاییدا مۆله‌ر هیوای‌ خواست یانه‌كه‌ی‌ به‌ئاسانی‌ بگاته‌ قۆناغی‌ داهاتوو ی‌ خولی‌ یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا .