| 
                    
                        |  |  
                        | گه‌ڕان به دوای فڕۆكه مالیزییهكهدا به‌رده‌وامه |  
                        | 3/11/2014 8:53:15 AM |  
                        | پرۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای فڕۆكه ونبووه‌كه‌ی مالیزیا به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه ئه‌و 2 سه‌رنشینه‌ی پاسپۆرتی ساخته‌یان هه‌ڵگرتووه ئێرانی بووبێتن. 
 له كاتێكدا هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی 4 رۆژ پێش ئێستا له ده‌ریای باشووری چین ونبووه نادیاره كۆمه‌ڵێك سه‌ره‌داو ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌گه‌ری تیرۆریستی بوونی رووداوه‌كه فراوانتر ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاژانسێكی گواستنه‌وه‌ی تایله‌ندی ئاشكرای كرد پیاوێكی ئێرانی 2 بلیتی به 2 سه‌رنشینی ئه‌و فڕۆكه‌یه فرۆشتووه كه پاسپۆرتی ساخته‌ی ئیتالی و نه‌مساویان پێبووه.
 
 هاوكات ئێرانییهكی نیشته‌جێی مالیزیا كه خۆی وه‌كو هاوڕێی یه‌كێك له‌و 2 سه‌رنشینه‌ی فڕۆكه‌كه ناساندوه  رایگه‌یاندوه ئه‌وان ئێرانی بوون و به نیازبوون له رێگه‌ی پاسپۆرته ساخته‌كانه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا.
 
 حكومه‌تی مالیزیاش پۆلیسی ئینته‌رپولی ئاگادر كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و 2 كه‌سه‌ی پاسپۆرتی ساخته‌یان پێبووه  له هاوڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ناچن.
 
 4 رۆژ پێش ئێستا فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری مالیزی به 239 سه‌رنشینه‌وه له ئاوه‌كانی ده‌ریای باشووری چین ونبوو و تا ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره.
 
 |  
                        |  |  |