| 
                    
                        |  |  
                        | یونیسێف: سوریا مه‌ترسیدارترین شوێنی جیهانه بۆ منداڵان |  
                        | 3/11/2014 8:37:23 AM |  
                        | ڕێكخراوی یونیسێف، ڕاپۆرتێكی نوێی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سوریا بڵاوكرده‌وه و تێیدا سوریا به مه‌ترسیدارترین شوێنی جیهان بۆ منداڵان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. 
 له راپۆرته نوێیه‌كه‌ی یونیسێفدا هاتوه پاش تێپه‌ڕینی 3 ساڵ به‌سه‌ر قه‌یران و پشێوییه‌كانی سوریادا، له ئێستادا ئه‌و وڵاته بوه‌ته مه‌ترسیدارترین شوێنی گۆی زه‌وی بۆ منداڵان و ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ساڵی رابردوو به هۆی جه‌نگه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه، له ئێستادا بۆ 2 ئه‌وه‌نده زیادی كردوه و سه‌دان هه‌زار منداڵیش له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته، كه‌وتووه‌نه‌ته داوای جه‌نگه‌وه.
 
 یونیسێف، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ژماره‌ی منداڵانی قوربانی له سوریا زیاتر له هه‌ر قه‌یرانێكی سه‌ده‌ی هاوچه‌رخه و به گوێره‌ی ئاماره‌كان لانیكه‌م، 10 هه‌زار منداڵ به هۆی جه‌نگه‌وه كوژراون و منداڵانی ته‌مه‌ن 12 ساڵ له جه‌نگی رووبه‌ڕوودا، به‌كار ده‌هێنرێن.
 
 به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی یونیسێف، له نێوان 5 ملیۆن و 500 هه‌زار منداڵی زیانبه‌ركه‌وتووی جه‌نگ، لانیكه‌م 2 ملیۆن منداڵ هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی سوریا، پێویستیان به هاوكاریی مرۆیی به‌په‌له هه‌یه.
 
 |  
                        |  |  |