Print WWW.KNNC.NET
 له‌ دادگای به‌رایی كه‌لار 30 ملیۆن دینار دیارنامێنێت
3/10/2014 7:40:30 PM
له‌ دادگای به‌رایی كه‌لار ده‌یان ملیۆن دینار دیارنامێنێت‌و دوای 10 ڕۆژ له‌ ڕوداوه‌كه‌ش، دادوه‌رانی ئه‌و دادگایه‌ بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگای به‌رایی كه‌لار به‌ ڕادیۆی ده‌نگی ڕاگه‌یاندوه‌، له‌ قاسه‌ی دادگای به‌رایی كه‌لار بڕی 30 ملیۆن دینار دیار نه‌ماوه‌، له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش فه‌رمانبه‌رێكی دادگاكه‌ هه‌ڵهاتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، دوای 10 ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌دا، تائێستا دادوه‌رانی ئه‌و دادگایه‌ هه‌ڵوێستیان وه‌رنه‌گرتوه‌و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌، دیارنه‌مانی پاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو بوه‌و پێشتریش چه‌ندینجار گومان له‌ نه‌مانی پاره‌ كراوه‌، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ نه‌كراوه‌.

ڕادیۆی ده‌نگ كه‌ له‌كه‌لار په‌خشی خۆی ده‌كات‌و كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خۆیه‌، له‌زاری سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌ی دیارنه‌مانی ئه‌و پاره‌یه‌وه‌ پێكهێنراوه‌و تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.