|
ئیتیلافی موته‌حیدون ئاماده‌ی دانیشتنی تایبه‌ت به‌بودجه ده‌بێت |
3/10/2014 7:34:40 PM |
ئیتیلافی موته‌حیدون رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتاره‌كانی ئاماده‌ی دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌بن، گه‌ر پرۆژه یاسای بودجه له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا بێت.
زافر عانی وته‌بێژی ئیتیلافی موته‌حیدون له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتارانی ئیتیلافهكهیان ئاماده‌ی دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوی په‌رله‌مان ده‌بن، ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2014 له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا بوو.
رونیشیكرده‌وه، ئیتیلافهكهیان كۆسپ بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه دروست ناكات.
وته‌بێژی موته‌حیدون راشیگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری داواكارییه‌كه‌یان بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌ی ئه‌نبار له په‌رله‌مان نه‌بوون، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنی بودجه‌و ده‌نگدان له‌سه‌ری له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا كارێكی گرنكه.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، بودجه به‌بێ په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مان بونی نیه‌و داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان به تایبه‌ت هاوپه‌یمانی كوردستان و ده‌وڵه‌تی یاسا كرد كۆتایی به ناكۆكیه‌كانیان بهێنن له‌سه‌ر بودجه.
|
|
|