Print WWW.KNNC.NET
 عێراق؛ كۆنفرانسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
3/10/2014 10:01:08 AM
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی توند‌وتیژیی‌و رێگه‌گرتن له‌ كاری‌ تیرۆریستی‌، سبه‌ی به‌ به‌شداریی 40 وڵات، كۆنفرانسی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ به‌غداد، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات، له‌شاری به‌غداد‌و به‌ به‌شداریی 40 وڵات‌و به‌ مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ ئه‌نجامدانی كاری‌ تیرۆرستی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان‌و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له‌سه‌ر چۆنێتیی كاری گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌: هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی قه‌ته‌ر‌و سعودیه‌ش، ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا، نیشانداوه‌ ‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ هێڵی سوور بۆ به‌شداریكردنی هیچ وڵاتێك له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا نییه‌‌و بڕیاریشه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت.