|
ته‌له‌گراف: سیستانی كاندیده بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نو‌بڵ |
3/9/2014 12:35:59 PM |
ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات، عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی بڵاوی كردوه‌ته‌وه، عه‌لی سیستانی گه‌روه مه‌رجه‌عی ئاینیی شیعه‌كانی عێراق، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری ئاشتیدا كاندید كراوه، له‌به‌رامبه‌ر كاندید كردنی ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی روسیادا.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: كه‌سێك كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه، پیاوێكه به‌ناوی سیستانییه‌وه له‌عێراق، چونكه ئه‌و سه‌رباری كوژرانی لایه‌نگران‌و پشتیوانانی بهلاَم فهرمانیكردوه كه له توندتیژی بهدووربنو هێمنو له‌خۆبورده بن.
ئه‌وه‌ش بۆیه‌كه‌مینجاره له مێژووی عێراقدا كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته، كاندید ده‌كرێت.
عه‌لی سیستانی له‌ساڵی 1930 له شاری مه‌شهه‌دی خۆرهه‌ڵاتی وڵاتی ئێران، له‌دایك بوه‌و گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه مه‌زهه‌به‌كانی عێراقه‌و دوای روخاندنی رژێمی به‌عس، له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له شاری نه‌جه‌ف نیشته‌جێبوه. |
|
|