Print WWW.KNNC.NET
 مالیكی: بۆئه‌وه‌ی كورد له‌ 17% بودجه‌ ببات ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غداد بكات
3/9/2014 11:29:31 AM
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت: پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، رازی نابن له‌ 17% ی‌ بودجه‌ بده‌نه‌ هه‌رێم‌و بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێم داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی حكومه‌ت بكات.

نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس 24 عه‌ره‌بی، سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم‌و كێشه‌كانی به‌غداد‌و هه‌ولێر رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم بتوانێت پشكی له‌ 17% بودجه‌ی گشتی عێراق ببات، ئه‌وا ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكاته‌وه‌.

 ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، هیچ مه‌نتقێك له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ هه‌رێم بیه‌وێت له‌داهاتی نه‌وتی به‌سره‌و پارێزگاكانی دیكه‌ بوجه‌ بۆ خۆی ببات، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بێت داهاتی نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات.

مالیكی وتوشیه‌تی: هه‌رێم هیچ رێگاچاره‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدادا بگاته‌ رێككه‌وتن.