Print WWW.KNNC.NET
 عێراق؛ ئه‌مریكا هێزێكی تایبه‌ت بۆ ڕاهێنانی‌ سوپای عێراق ده‌نێرێت
3/9/2014 11:12:37 AM
حكومه‌تی ئه‌مریكا، هاوكاریی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له‌ جه‌نگی دژه‌ تیرۆر‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌ی چه‌كدارانی داعشدا ده‌كات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، هێزێكی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كات.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌ زاری به‌رپرسێكی پنتاگۆنه‌وه‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌: له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی باراك ئۆباما بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراق له‌ جه‌نگی دژه‌ تیرۆر‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشدا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی، هێزێكی تایبه‌تی سه‌ربازی به‌ مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنی سوپای عێراق‌و راهێنانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر، ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كات، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: له‌ ئێستادا ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ی ئه‌مریكا، له‌ وڵاتی ئوردنه‌و بڕیاره‌ له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا، خولێكی ڕاهێنان بۆ 100 سه‌ربازی عێراق بكاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر كۆشكی سپیی نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژیی‌و به‌هێزبوونی چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق، ده‌ربڕی ‌و پێشتریش له‌و چوارچێوه‌یدا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان‌و موشه‌كی دابوو به‌ سوپای عێراق.