Print WWW.KNNC.NET
 نه‌كه‌ی‌ له‌ ئۆفیس، چبس و چکولاتە بخۆی
3/8/2014 4:05:06 PM
ئەگەر لە ئۆفیس کاردەکەی و ژەمێک لە بیرتکرد نان بخۆی ئەوا نەکەی لە بری ئەوە چبس و چکولاتە بخۆی، چونکە ئەگەری زیادبوونی کێشی لەشت زیاد دەکا.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر فاتمە نیشانچی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و سەرۆکی بەشی گەشەسەپێدان لە (زانکۆی کرککە) لە تورکیا، هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی ئیشوکاریان لە ئۆفیسەکاندایە و زۆر جار بەهۆی سەرقاڵی، لە بیریان دەچێ نانی نیوەڕۆ بخۆن، لە بری ئەوە چبس چکولاتە یان شیرینی دەخۆن.

نیشانچی دەڵێ: یەکێ لەو ھەڵە باوانەی ئەو کەسانەی لە ئۆفیسەکان کاردەکەن، ئەوەیە زۆرجاران لە کاتی خواردنی ژەمەکانیان یان لە کیس چوونی ژەمێک بەھۆی زۆری ئیشوکارەوە، پەنا دەبەن بۆ خواردنی چکولاتە و شیرینی و جبس، خراپی ئەوە لەوەدایە ئەو جۆرە خواردنانە رێژەیەکی زۆر کالۆریان تێدایە و دەبێتە ھۆی قەڵەویی.

ئەو زیاتر روونکردنەوەیدا: "ئەو کەسانە بێجگە لە قەڵەویی، توشی شەکرە و کەمخوێنی، بەرزی کۆلسترۆڵ, بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی ماسولکە و ئێسقان، فەقەراتی پشت، کەمی ڤیتامین دی، ئۆستۆپۆرۆز، قەبزی دەبن. 
ھەروەھا کارکردن لە ژوورە داخراوەکاندا کە دوورن لە ھەوای کراوە و ئۆکسیجین، وا دەکا ئەو کەسانە زوو ھەست بە ماندوو بوون و بێتاقەتی بکەن، بەڵام وەرزشی بەردەوام و جوڵەی زۆر لە ڕۆژدا، وا دەکا ئەو کەسانە کاری باشتر ئەنجام بدەن و کەمتر ماندوو بن

 ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆر لە ئۆفیسەکان کار دەکەن، دەتوان لەڕێی دوورکەوتنەوە لە خواردنی پڕ لە کالۆری، پارێزگاری لە کێشی لەشیان بکەن، بۆ ئەمەش پێویستە لە ڕۆژدا زیاتر جوڵە بکەن و  بە شێوەیەکی ڕێکوپێک وەرزش ئەنجام بدەن وە ھەروەھا خووی پێوە بگرن و وازی لێنەھێنن، لەبەر ئەوە پێویستە لە کاتی کار کردن تا بکرێ جمو جۆڵ بکەن و لە دانیشتنی بەردەوام دووربکەونەوە."

نیشانچی هەروەها وتی: "ھۆی سەرەکی زیادبوونی کێشی ئەو کەسانە، لە دەستدانی ژەمێکی خواردنە و قەرەبووکردنەوەیەتی بە خواردنی پڕ کاربۆھیدرات. زۆربەی کات ئەو کەسانە نانی بەیانی ناخۆن کە گرنگترین ژەمی خواردنە. دواتر بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ژەمە، پەنا دەبەنە بەر خواردنی پۆچا و پسکیت و چکولاتە  کە شەکری خوێن بە خێرایی بەرز دەکەنەوە. ئەم خواردنانە کالۆری زۆریان تێدایە و دەبنە ھۆی  زیادبوونی کێشی لەش."

شارەزایان رێنمایی دەکەن باشترین خواردن لە نانی بەیانید، خواردنی نانی گەنم و سەوزە و  تێکەڵەی خواردنێکە کە پڕۆتین و کاربۆھیدراتی تیابێ.  هەروەها ھیچ کام لە ژەمەکان نەفەوتێنرێن و لە نێوان ژەمەکاندا  خۆیان بە بە دوور بگرن لە خواردنی پۆچا و پسکیت و چکولاتە و چبس.