Print WWW.KNNC.NET
 كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌یان دیاریكرد
3/8/2014 3:41:10 PM
هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان و كانییه‌ ویست, كاتی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دیاری كرد.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی بیبۆڵی ئه‌مریكی, ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ بڕیاریانداوه‌ له‌ 24 مانگی مایۆ, له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان سازبكه‌ن, نزیكه‌ی 150 كه‌سیش بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ بانگشێشت ده‌كرێن.

كیم كاردشیان و كانییه‌ ویست ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان هه‌یه‌ خاوه‌نی كچێكن به‌ ناوی نۆرس.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كانییه‌ ویست و سێهه‌می كیم كاردشیان.