|
ژنه‌كه‌ی خیانه‌تی لێكردوبه‌مشێوه‌یه تۆڵه‌ی لێكرده‌وه! |
3/5/2014 5:59:53 PM |
پیاوێكی ئه‌مریكی پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ژنه‌كه‌ی خیانه‌تی لێكردووه، بڕیارده‌دات له رۆژنامه‌یه‌كدا نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی بۆ (هاوسه‌ره‌كه‌ی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی) بنێرێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه ئه‌نجامیداوه، بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ژنه‌كه‌ی زۆر ده‌گمه‌نه له جیهاندا و تا ئێستا تۆڵه‌ی خیانه‌ت كردن به‌مشێوه‌یه نه‌كراوه‌ته‌وه.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌یه: (ئه‌مه‌وێت پیرۆزبایی له شارا كۆرمیه و باتریك براون بكه‌م..ئه‌وان چاوه‌ڕێی له دایكبوونی یه‌كه‌م منداڵیانن. هیوادارام تا سه‌ر یه‌كیان خۆشبوێت و سه‌ركه‌وتووبن له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یاندا، كاتێكی خۆش بۆ ئێوه..مێردی باتریك براون).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌كه‌دا ناوی كه‌سه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ت زۆرترین كۆمێنت و نوسینی له‌سه‌ر نوسرا، له‌سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا.
له هه‌واڵه‌كه‌شدا، ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه باتریك براون و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلوسی ئه‌مریكا نیشته‌جێن.
|
|
|