|
حکومەتی بەغدا رەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی پارهی كۆمپانیاكانی نهوت لهههرێمی كوردستان |
3/4/2014 4:55:08 PM |
حکومەتی بەغدا رەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی دوو سەد و سی هەشت ملیار دینار بۆ ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان خەریکی دهرهێنانی نەوتن.
جهواد بهزونی، ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق رایگهیاند: ئەنجومەنی وەزیران له بودجهی گشتی، زیاتر لە 238 ملیار دیناری بۆ ههرێمی كوردستان زیادکردووە تا لهڕێیهوه پارهی كۆمپانیاكانی نهوت بدرێ.
پەرلەمانتارێکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە بایەخی ئەو هەوڵەی حکومەتی عێراقی کەمکردەوە و دەڵێ: ئەو بڕیارە کێشە زۆرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەمەڕ پرسی هەناردنی نەوت چارەسەر ناکا.
رۆژ خۆشناو، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەو بڕیارەی حکومەتی عێراق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی راگهیاند: "بە زیادکردنی ئەو بڕە پارە لە بودجەی گشتی، کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا تەواو چارەسەر ناکا، چونکە حکومەتی ناوەند داوای هەناردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە ھەرێمی کوردستان دەکا، ئەو خاڵە تائێستا چارسەر نەکراوە."
|
|
|