|
به‌ریتانیا: كۆنترین بونه‌وه‌ری زیندوو ده‌دۆزرێته‌وه |
3/3/2014 10:00:19 AM |
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه‌له‌لایه‌ن توێژه‌رانی زانكۆی (هال)ی به‌ریتانیاوه ئه‌نجامدراوه، دوو كۆنترین بونه‌وه‌ری وورد له‌دوورگه‌كانی به‌ریتانیادا دۆزراوه‌ته‌وه كه ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا له‌ناوچه‌كه‌دا جێگیربوون.
زانا به‌ریتانییه‌كانی بۆ گه‌یشتن به‌ده‌رئه‌نجامێكی دروست، 679 نمونه‌ی جیاوازیان له‌خێزانی توێكلدارهكان له ناو ئاوی ژێر زه‌وی و كانه‌كانی به‌ریتانیاو ئێرله‌نداو به‌لجیكاو هۆله‌نداو ئه‌لمانیاو فه‌ره‌نسادا وه‌رگرتووه، پاشان له‌رێگه‌ی شیكاری ترشی ناوه‌كیه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه دوو جۆری توێكڵدارهكان ته‌مه‌نێكی دێرینیان هه‌یه‌و ماوه‌ی 19 ملیۆن ساڵه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ژین.
مانه‌وه‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره ووردانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناوچه‌كه‌دا، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌گۆرانی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژین، به‌تایبه‌ت له‌رووی پله‌ی گه‌رمی و پێكهاته‌ی كیماییی ده‌وروبه‌ریانه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدا به‌درێژایی 60 ملیۆن ساڵی رابردوو، دوورگه‌كانی به‌ریتانیا گۆرانكاری به‌رچاویان به‌خۆوه دیوه، له‌چاخی وشكه‌وه تا ده‌گاته چاخی به‌سته‌ڵه‌ك، به‌ڵام ئه‌و بوونه‌وه‌ره ووردانه به‌هۆی دابراوی ژینگه‌كه‌یان كه‌مترین زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و توانیویانه بمێننه‌وه.
|
|
|