|
تەلەفۆنکردن بە وەتسئاپ |
2/25/2014 10:16:13 AM |
یەکێک لە دامەزرێنەرانی بەرنامەی وەتسئاپ ئاشکرای کرد رەنگە پێش وەرزی هاوین تەلەفۆنکردن لە رێگەی وەتسئاپەوە دەست پێ بکا.
یەکێک لە دامەزرێنەرانی بەرنامەی وەتسئاپ جان کوم لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی جیھانی مۆبیل (MWC) لە بەرشەلۆنا، ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست کردەوە کە باس لەوە دەکەن دەتوانرێ لە رێگەی وەتسئاپ WhatsAppەوە تەلەفۆن بکرێ.
کوم لەکاتی قسەکانی لە کۆنگرەکەدا، مۆبایلێکی تەمەن ١٠ ساڵەی لە گیرفانی دەرھێنا و ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا لە جیھان لەو ماوەیەدا کرد و وتی: بەر لە وەرزی ھاوین رەنگە بتوانرێ لە رێگەی وەتسئاپەوە پەیوەندی تەلەفۆنی بکرێ.
سەبارەت بە کڕینەوەی وەتسئاپ لەلایەن فەیسبوکەوە، کۆوم گوتی: وەتسئاپ وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵێ پرسی کڕینەوە لەئارادا ھەیە، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا بە گۆڕانکاریەکی گەورەوە نایەتەوە، لەسەر باشترکردنی ھەموو شتەکان بەردەوام دەبین.
|
|
|