|
موچه و به‌های مامۆستا |
ئاراس ئەحمد |
5/21/2014 2:23:50 PM |
ڕۆڵ و کاریگه‌ری مامۆستا ته‌نها له یه‌ک نمونه‌دا خولاسه ده‌که‌م، هه‌ربۆیه درێژداری پێوسیت ناکات: هیچ پیشه‌وه‌رێک، کارمه‌ندێک، کاربه‌ده‌ستێک له پزیشکه‌وه بیگره هه‌تاوه‌کو جابی پاسێک حه‌ز ناکات که‌سێک هه‌بێت له خۆی پایه‌دار تر‌و پله‌به‌رزتر بێت، مامۆستا به پێچه‌وانه‌وه حه‌زده‌کات خوێندکاره‌که‌ی له خۆی نمره‌ی زیاتر و پله‌و مه‌قامی به‌رزتر به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌مان بیر نه‌چووه، که هه‌ر که‌سه و پیشه‌یه‌ک یان کارێک له‌وه‌ی تر به مه‌زنتر و بڵندتر یان ڕونتر بڵێین چه‌ورتر داده‌نێت یان ده‌زانێت. کورد به‌گشتی پیشه‌ی پزیشکی و دواتر ئه‌ندازیاری، هه‌ربۆیه مناڵه‌کانمان هه‌ر له‌سکی دایکیان پێشه‌ی پزیشکیان بۆ بڕیارلێدراوه!
خه‌مساردی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پاڵپشتیکردنی گه‌یاندنی په‌یامی مامۆستایان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نهڕێی نه‌ک له‌سه‌ر پێگه زانستی و ڕوشنبیرییهکهی مامۆستایان هه‌یه، به‌ڵکو به دیوه‌که‌ی تردا دوو ئه‌وه‌نده‌و زیاتریش کاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر ده‌روونی خوێندکاران هه‌یه.
هاوکێشهکهیهکی ئاسانه: مامۆستا ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بژێوی ژیانی ته‌نها موچه بێت و موچه‌که‌ش به منه‌ت و ماڵئاوا بدرێت، ئاخۆ خێری چی بێت! مامۆستا ئه‌گه‌ر 55 ڕۆژ؛ بگره زیاتریش، موچه‌که‌ی که مافی سه‌ره‌تای خۆیه‌تی چونکه ئه‌رکێکی به ئه‌نجام گه‌یاندوه، دواکه‌وێت یان باشتر بڵێن هه‌ڵپه‌سێرێت چۆن بتوانێت کاروباری ماڵه‌که‌ی هه‌ڵسوڕێنێت؟
نه‌ک مامۆستا، هه‌ر هاوڵاتییکهکی تر، ئه‌گه‌ر سفره‌ی سارد‌و سڕ بێت و منداڵه‌کانی پۆشته په‌رداخ نه‌بێت، چۆن بتوانێت ئاگای له منداڵی خه‌ڵکی تر بێت؟ که مرۆڤێک (مامۆستا-ش مرۆڤه) خۆی له دڵه‌ڕاوکێ و ترس‌دا ژیان بگوزه‌رێنێت، چ هێزێک پاڵنه‌ری به‌خشینی تیادا ده‌چێنێت؟ ئاخۆ ده‌ره‌نجامی ئه‌م جۆره له ژیان تێپه‌ڕاندن، ئاساواری چی و چۆن ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندکار؟ ئه‌گه‌ر که‌شێکی له‌باری تاکه‌که‌سی و خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مامۆستا نه‌ڕه‌خسێت، ده‌بێت به‌رهه‌می مامۆستا چی بێت له ناو پۆل و دهرهوادا؟ وه‌ڵامه‌که داده‌نێم بۆ مه‌زه‌نده‌ی خوێنه‌ران.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وام به وه‌سف و سه‌نای مامۆستایان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیانکدا ده‌یانه‌وێت مامۆستایان دامرکێننه‌وه، وادیاره مامۆستایان ده‌سته‌که‌یان لا که‌شف بوه‌و چیتر به به‌ڵێن و پیاهه‌ڵدانی سواو فریو ناخۆن. هه‌ربۆیه ڕۆژانه و به‌به‌رده‌وامی له ڕیگای خۆپیشاندانه‌وه داواکارییه‌کانیان ده‌ده‌ن به گوێی به‌رپرساندا.
به ته‌نیشت هێنانی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی وڵاتی سوید به مه‌به‌ستی چاکسازی له سیسته‌می وانه وتنه‌وه‌و پێشخستنی ئاستی خوێندکاران، مامۆستایان نه‌ک هه‌ر فه‌رمۆش به‌ڵکو هه‌ندیکجار پیشهکهشیان بێئه‌رزش ده‌کرێت. بۆ به‌رچاوڕونی: به‌ده‌گمه‌ن له خوێندکاری ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بیستیت ئاره‌زو و خولیای بون به مامۆستایی هه‌بێت له داهاتودا چونکه ده‌بینێت براکه‌ی یان خۆشکه‌که‌ی 3 بۆ 4 ساڵه ته‌خه‌روجی کردوه‌و هێشتا هه‌ر له چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندندایه.
ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستان حکومی و لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وشیارانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ به‌ها و پێگه‌ی مامۆستادا نه‌که‌ن، دورنییه پیشه‌ی مامسۆتایی ببێته یه‌کێک له نه‌ویستراوترین جۆری پیشه له هه‌رێمی کوردستاندا.
ئه‌وه‌ی چێگای سه‌رنجه، په‌رته‌وازه‌ی و پهرشبڵاوی و هه‌ڵوێستی هه‌ندێک له مامۆستایانه، به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاکانه له یه‌کنه‌خستنی ده‌نگی مامۆستایان به‌رامبه‌ر هه‌ر خه‌مساردییه‌ک که ڕووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه. به‌ری خۆر به بێژنگ ناگیرێت و زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان له‌سه‌ر وه‌لای حیزبایه‌تی دانراون هه‌ر بۆیه متمانه ودڵنیایی بنه‌مایه‌کی له‌رزۆکی هه‌یه له ناو مامۆستایان و له نێوان مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کاندا، که دواجار به لێکترازانی پردی په‌یوه‌ندی نێوانیان کۆتای پێدێت.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان چه‌ندین گردبونه‌وه‌و خۆپیساندانیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ناو مامۆستایان‌دا نه‌بینرا. هه‌ربۆیه هه‌ندێک له مامۆستایانیش، به‌تایبه‌ت بهڕێهوهبهران تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌ڵه و که‌موکورتییه‌کانی به‌رپرسان موکیاج و پینه ده‌که‌ن. به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: ئه‌م پینه و پهڕوکردنه تاکه‌ی؟
ئاوڕدانه‌وه له‌به‌رزڕاگرتنی پێگه‌ی مامۆستایان ته‌نها به‌دابینکردنی ژیانێکی شکۆمه‌ندانه‌یه له پێناو به‌رهه‌م هێنانی نه‌وه‌یه‌کی داهێنه‌رو پێشکه‌وتوتردا نه‌ک ناردنی مامۆستایان بۆ ناو پۆله‌کان به گیرفانێکی به‌تاڵ و هه‌زارو یه‌ک خه‌م و ده‌ردیسه‌ری.
|
|
|