|
خوایە وەتەن ئاواکەی |
د.شێركۆ عهبدوڵا |
5/21/2014 2:23:19 PM |
پێم عەیب نەبوایە هەواڵی کەشناسییەکش خۆم ئەمخوێندەوە.
نوسراوی سەر مەسولێکی نەرجسی
هاوڵاتی؛ئەو برادەرە دەمێکە مەسئولە؟
کامێرای ملەوەن : بەڵێ قوربان ئەو کە بوو بە مەسئول من هێشتا ئیختراع نەکرابوم.
ئێمە سەیارەکانمان لە ناو خەستەخانەی جامیعەکە پارک ئەکەین و دکتۆرەکانیش ئۆتۆمبێلەکانیانی خۆیان ئەخەنە بەر دوکانی ئێمە.
کەبابچییەکی جادەی قەنات.
تەلەبە : مامۆستا گیان چەند نەوع کۆنگرەمان هەیە؟
مامۆستا: کوڕی خۆم دوان، کۆنگرە هەیە ئەکرێت و کۆنگرەش هەیە ناکرێت.
بەڕێوەبەری نوسینگەی پۆتین : ئەگەر راپرسییەکەی (ئۆکرانیا)مان لە دهۆک بکردایە ، دەرئەکەوت هەموو ئەوروپاش حەز ئەکەن بخرێنە سەر روسیا.
ئیتر کەس ئیشی بە ئێمە و بە عەلادین نەما.
-بنەماڵەی شەهیدێک
رۆژنامەنووس : کوڕی باش ئێمە دەنگمان دایتێ یەکەم ئیشت ئەوەبێ موشکیلەی مەعاشە میراتییەکەمان بۆ حەل کەی کەچی هاتوویت خۆت بە شتی لاوەکییەوە مەشغول ئەکەیت.
پەرلەمانتار : ئێستاش قەناعەتم وایە (ناڵی) راستە نەک (نالی).
|
|
|