|
یه‌كێتی و ساخته‌كاری |
عه‌لی حه‌مه ساڵح |
5/21/2014 2:22:56 PM |
پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، زانیاری ورد هه‌بوو كه یه‌كێتی به‌هاوكاری ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه‌و چه‌ند به‌رپرسێك له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پلانێكی وردی داناوه بۆ ساخته‌كاری گه‌وره، جگه له كاری ئه‌لیكترۆنی نزیكه‌ی 100 هه‌زار ناسنامه دروستكرا (زانیاری ورد له‌باره‌ی ئه‌م پرۆسه‌وه له‌به‌رده‌سته) .
بۆنمونه: رانییه‌و قه‌ڵادزێ، رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رده‌شت ده‌چوو، له ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه خه‌ڵكیان هێنا بۆ چه‌مچه‌ماڵ و كفر، چه‌ند لیوایه‌كیان هێنایه كۆیه‌و كۆیه‌یان كرده سه‌ربازگه، به‌هۆی سه‌ربازگه كردنییه‌وه به‌شێكی زۆر خه‌ڵك له كۆیه نه‌چووه ده‌نگدان ده‌نگی گۆڕان هه‌زار ده‌نگ كه‌می كرد، به‌ڵام یه‌كێتی 10 هه‌زار ده‌نگ به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشوو زیادیكرد.
چه‌ندین كه‌س هه‌بوو چه‌ند ناسنامه‌یان بۆ ده‌ركراو له چه‌ند شوێنێك ده‌نگیاندا، له سلێمانی و شاره‌زوور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.
له‌هه‌ندێك ناوچه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیانداوه زیاتره، له ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنیان وه‌رگرتبووه‌وه.
ئێوه پرسیتان، ده‌نگی گۆڕان به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشوو زیاتر له 30 هه‌زار ده‌نگ زیادی كرد، ئه‌ی یه‌كێتی ئه‌م ده‌یان هه‌زار ده‌نگه‌ی له كێ وه‌رگرت؟!
كه‌س پرسی ئه‌م هه‌موو ده‌نگه سوتێندراوه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت چییه؟
حیزبێك كه خۆی به سۆسیال دیموكرات داده‌نێت، به‌ڵام خه‌ریكی ناسنامه‌ی ساخته‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن و ده‌نگ كڕین و پاشانیش ئاوه‌ژوكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بێت، ده‌بێت چی پێ بڵێین؟
به‌هه‌ر حاڵ، پاش ساخته‌كارییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتی نه‌بوو به هێزی یه‌كه‌م له سلێمانی، پاشان ویستیان گۆڕان بۆ شه‌ڕ په‌لكێش بكه‌ن دۆخی سلێمانی و هه‌ڵبژاردن تێكبچێت، به‌ڵام ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌داكراو گۆڕان باش له دۆخه‌كه گه‌یشت.
پاش ئه‌م هه‌موو ساخته‌كارییه، گۆڕان فۆرمی 902ی وه‌رگرته‌وه‌و نزیكه‌ی 90 هه‌زار ده‌نگ كه‌وته پێش لیستی دووه‌م، پاش هه‌موو ئه‌مانه، ئێستا له رێگای كۆمسیۆنه‌وه خه‌ریكی یارییه‌كی ناشرینن و ده‌یانه‌وێت ته‌واو ئه‌نجامه‌كان ئاواژووكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای قبوڵ نییه.
ده‌بێت ئه‌م حیزبه بیر له‌وه بكاته‌وه به‌زه‌خت‌و ساخته ناتوانێت له سلێمانیدا درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدات.
ده‌بێت باش له‌وه ده‌ڵنیا بێت ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی 20% تێپه‌ڕنه‌كات، ناتوانێت خۆی به‌سه‌ر 80% ئه‌م خه‌ڵكه‌دا بسه‌پێنێت.
|
|
|