|
دوو حكومه‌ته عینادهكه |
هەندرێن شێخ ڕاغب |
5/21/2014 2:21:22 PM |
ئه‌گه‌ر ساڵی 2003 دوای روخانی صه‌دام حوسێن، كورد له‌رێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی ونا توندوتیژی و سه‌رده‌میانه‌ی وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم، وازی له عێراق بهێنابوایه، ماڵی خۆی جیابكردبوایهوه، ئه‌وا بێگومان ئێستا گیرفانمان خاڵی نه‌ده‌بوو له موچه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا..به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه كورد خۆی چوویه‌وه به‌غداو پۆست وپاره‌و عێراقی مالكی وداعشی هه‌ڵبژارد؟ به‌ڵام بابه‌تی دروست كردنی ژێرخانێكی ئابوری پته‌وو، سه‌ربه‌خۆیی ئابوری، یه‌كڕیزی نیشتمانی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆیی و ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی سه‌وز(به‌سپۆنسه‌ری ئێران) و زه‌رد(به‌سپۆنسه‌ری توركیا)، ده‌بوو هه‌نگاوی جددی وستراتیژی بۆ بنرابوایه، به‌لام ده‌ركه‌وت كار كردنی دوای نه‌مانی به‌عس، كاركردنی رۆژانه‌و تاكتیكی بووه، نه‌وه‌كو ستراتیژی، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌رخاتری چاوه گه‌شه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی. چاوی گه‌شی حزب و كورسی سه‌ركرده‌كانی حزب گه‌رم و جوان بێت، قیروسیا له كوردایه‌تی ونیشتمان.
ماوه‌ی 12 ساڵه به‌عس نه‌ماوه، ده‌ركه‌وت ستراتیژ‌و قورسایی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پاراستن وپته‌وبوونی باری ئاسایش بووه، سه‌قامیگری ئه‌منی، نه‌وه‌كو له‌سه‌ر پته‌وكردنی بونیادی ئابوری وسیاسی. بناغه‌ی سیاسی دوای 12 ساڵ له نه‌مانی به‌عس زۆر لاوازه‌و زۆر به بێ شه‌رمی باسی سنوری دێگه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن. بناغه‌ی ئابوریش زۆر لاوازه‌و فه‌رموو حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابین كردنی موچه‌ی مانگانه‌ی موچه‌خۆرانی نیه. دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه نیه بڵێم نه‌ده‌بوو ئه‌م هه‌موو كاره له‌سه‌ر ئه‌من وئاسایش بكرابوایه، نه‌خێر...به‌ڵكو مه‌به‌ستم ستراتیژی دیكه‌یه كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌یه.
دیاره هه‌نگاوی پته‌وكردن وسه‌ربه‌خۆیی ئابوری هه‌رێم، له‌وه‌ختێكدا ده‌ستی پێكرد، دره‌نگ بوو، به‌ڵام هه‌ر باش بوو..بۆڕی نه‌وتی هه‌رێم دروست كرا‌و به‌ره‌و توركیا رۆیشت. ئێستا گرێكوێره‌ی دۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێم وبه‌غدایه، ملیۆنێك ونیو به‌رمیل نه‌وت له خه‌زێنه‌كانی توركیایه. حكومه‌تی به‌غدا عینادبووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوا ده‌كات نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگای سۆمۆو حكومه‌تی عێراق بڕوات، حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌یه‌وێت نه‌وته‌كه بفرۆشێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پاره‌كه‌ی له بانكێك دابنرێت ودوایی هه‌ق وحسابی له‌سه‌ر بكرێت. هه‌ر دوو حكومه‌ته‌كه هیچ جۆره ته‌نازولێك ناكه‌ن كه گرێیه‌كه بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه خه‌ڵكی كوردستانه به‌هه‌موو چین وتوێژو بزاوتێكی ئابوریه‌وه، بازاڕی هه‌رێم وه‌ستاوه‌و توشی چه‌ق به‌ستنێكی ترسناك بووه.
ئه‌وه‌ی كه جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنیشه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ناوخۆیی شكستیان هێنا، له‌ناوخۆی عێراق هه‌وڵی زۆر درا، به‌لام قه‌یرانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرد، بۆیه ده‌شێ بیر له چاره‌سه‌ری ده‌ره‌كی بكرێته‌وه‌و مه‌خره‌جی یاسایی ودهولی بۆ بدۆزرێته‌وه. تازه نه‌وتی هه‌رێم هاته دره‌وه‌و چووه ناو بۆری وسنوری تێپه‌ڕاند وچووه ناو خه‌زنه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌وه، بۆیه ئاسان نیه بێینه‌وه خاڵی سفر.
بۆیه ده‌شێ بیر له‌هه‌ندێ رێگا چاره‌ی دیكه بكرێته‌وه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی ناوه‌ند:
یه‌كه‌م: هه‌رێم فشار له‌توركیا بكات، یان نه‌وته‌كه‌م بۆ ده‌فرۆشیت وچاره‌سه‌ری گرفته‌كه له‌گه‌ڵ عێراق وئه‌مریكا ده‌كه‌ی، یان چه‌كی ئابوریت به‌رامبه‌ر به‌كارده‌هێنم، بۆ نمونه راگرتنی كاركردنی سه‌رجه‌م كۆمپانیا توركیه‌كان، به‌كورتی هه‌رێم پێویسته بێ لایه‌نی یان دوور وه‌ستانی توركیا له‌م كێشه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ نه‌كات، چونكه توركیا نه‌وت وغازو پاره‌ی ده‌وێت، بۆیه ناشێ هیچ نه‌كات، هێزی دبلۆماسی وسیاسی وده‌وڵه‌تی خۆی ده‌توانێت به‌كاربهێنێت.
دووه‌م: یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، بێته ناو لایه‌نه‌كه‌و له‌رێگای تیمێكی شاره‌زاو رێگا پێدراوو یاسایه‌وه، ناوبژیوانی هه‌ردوولا بكه‌ن ونهوتهكه بخه‌نه لایه‌كه‌وه، ئه‌وروپیه‌كان ده‌توانن چه‌ندین رێگا چاره‌و پێشنیاری تازه بخه‌نه‌روو، به‌جۆرێك چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش وگرنگ و تازه له‌به‌رده‌می هه‌ردوولا دابنێن.
سێیه‌م: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: ده‌شێ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌رێگای ده‌زگاو تیم وشاره‌زایانی خۆیه‌وه، ببێته ناوبژیوانی هه‌ردوولاو مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم بكات.
چواره‌م: رێكخراوی ئۆپیك: بۆ نمونه ده‌كرێت له‌رێگای ئه‌م رێكخراوه‌وه مه‌خره‌جی دیكه بدۆزرێته‌وه‌و سود له‌م رێكخراوه وه‌ربگیردرێت.
پێنجه‌م: هه‌رێمی كوردستان رازی بێت، به‌ناردنی بڕێك نه‌وت بۆ سۆمۆی عێراق وحكومه‌تی عێراق، به‌قه‌باره‌ی بودجه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، واته هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێك بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند ته‌نها برێكی دیاریكراو ره‌وانه بكات كه به‌شی موچه‌ی هه‌رێم بكات وهه‌موو رێگا وشوێنه یاساییه‌كانیش به‌ئاشكرا بگرێته به‌ر. ئه‌وه‌ی دیكه ده‌كرێت جارێ وه‌كو قه‌یران بمێنێته‌وه.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر راست بێت، ئیسرائیل وئه‌مریكا نه‌وتی هه‌رێمیان كڕیوه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ی جدی بدات، پاره‌ی ناوخۆی هه‌رێم دابین بكات، نه شه‌رم بكات، نه بترسێت له‌دنیای عه‌ره‌ب وئیسلامی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، چونكه نه‌وتی خۆمانه، كێ لێمان بكڕێت وپاره‌ی پێ بدات، پێی ده‌فرۆشین، به‌لام به‌رامبه‌ر ئه‌وه گره‌نتی ئه‌مریكا زۆر زۆر گرنگه، چونكه هه‌رێمی كوردستان توانای جه‌نگی ئیقلیمی و ده‌ولی گه‌وره‌ی نیه ئه‌گه‌ر گره‌نتی پاراستنی ئه‌مریكا یان ئه‌وروپای نه‌بێت. به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مه ته‌نها پێشنیار‌و بۆچونن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ بده‌ین هه‌رێم له‌م قۆناغه پڕ مه‌ترسیه ده‌رباز بكه‌ین وگرێیهكه بكه‌ینه‌وه.
|
|
|