|
حیزب كه ته‌زویری كرد شه‌رعیه‌تی چی ئه‌مێنێ |
شێرزاد شێخانی |
5/21/2014 2:20:04 PM |
ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاڕاده‌یه‌ك سه‌رسامی كردین، به‌شێوه‌یه‌ك نزیك بو له شۆكێكی هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوتری په‌رله‌مانی كوردستان به نیسبه‌ت هه‌ندێ لایه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده تائێستا ئه‌نجامی كۆتایی و فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه، ئه‌وه‌ی روشیداوه ئه‌گه‌ر چی به‌لای هه‌ندێ كه‌سه‌وه وه‌كو شۆك بوبێت، به‌ڵام به‌لای منه‌وه تاڕاده‌یه‌ك چاوه‌ڕوانكراو بو، ته‌نانه‌ت كاتی خۆیشی وه‌كو ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك به‌گوێی سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا چرپاندم كه گۆڕان به حوكمی ئه‌وه‌ی بوه‌ته حیزبی دوه‌می كوردستان، ئه‌بێت هه‌وڵی جیدی بدات بۆ كرانه‌وه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراقدا، چ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئیقلیمی و ده‌ره‌وه‌شدا، ده‌بێ گۆڕان وه‌كو هێزی دوه‌م خۆی بناسێنێت، بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێش پێویست به‌وه ده‌كات هه‌وڵێكی دیبلۆماسی بدات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌یان بڕه‌وێنێته‌وه كه ده‌ركه‌وتنی گۆڕان له‌سه‌ر ساحه‌كه و بونیشی به‌هێزی دوه‌م هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌دا دروست ناكات، به‌تایبه‌تیش مه‌به‌ستم له ئێران بو، كه ئه‌مڕۆ رۆڵێكی زۆر گه‌وره و نفوزێكی بێسنوری به پانتایی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ئاشكرا دیاره، كه‌سیش ناتوانێت شوێن په‌نجه‌ی ئه‌م وڵاته له بڕیاری سیاسی عێراقدا بشارێته‌توه، ته‌نانه‌ت ئێران له‌سه‌ر زاری به‌پرسه گه‌وره‌كانیشیه‌وه باس له سنوری خۆی ده‌كات كه ده‌گاته سه‌ر كه‌ناره‌كانی لوبنانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستیه‌یه كه ئێران یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كیه له نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌دا.
ئێران دۆستێكی دێرین و به‌وه‌فای له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، له به‌رامبه‌ر زیادبونی نفوزی توركی له زۆنی زه‌رددا، به هه‌مو ئیمكاناتیه‌وه پشتكیری له‌و هێزه كردوه كه له زۆنی سه‌وزا تاكه هێزی پاریزه‌ری نفوزی ئه‌و وڵاته‌یه، بۆیه ئاساییه له‌ژێركه‌وتنێكی سیاسی و جه‌ماوره‌ی ئه‌و هێزه‌دا به هانایه‌وه بچێت، هه‌رچی له ده‌ست بێت بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی بیكات به ته‌زویری هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه، هه‌رواش ده‌رچو.
زۆریك له ئێمه‌مانانی نوسه‌ر و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه هاتینه ده‌نگ، به ده‌یان هۆكار و سه‌به‌بی هه‌ندێجار نامه‌نتقیش بونه زاده‌ی شیكاریه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه.
زۆربه‌ی خه‌ڵك پێیانوابو رێككه‌وتنه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی لەسەر حکومەت بوه سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی گۆڕان جۆرێك پاشه‌كشه بكات له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌تایبه‌تیش له هه‌ولێر. ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له لێكدانه‌وه نامه‌نتیقیه‌كان، چونكه هه‌ر پارتیه به براوه‌ی یه‌كه‌م له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر نزیكبونه‌وه‌ی گۆڕان له پارتی جه‌ریمه‌یه‌كی ئاوا گه‌وره‌بێت و سزاكه‌شی ئه‌وه‌نه قورس بێت، ئه‌ی كه‌واته بۆچی خه‌ڵكی ده‌نگیان پێداو كردیان به براوه‌ی یه‌كه‌م؟!
خۆ هه‌ر حیزبێك كه ئه‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌شداری ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه بچیته ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی ئه‌وه‌نه نه‌بون بتوانێ خۆی حكومه‌ت دامه‌زرێنێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ به ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن پشكی خۆی وه‌ربگرێت، كه‌واته بۆچی ئه‌وه‌ی گۆڕان كردی جه‌ریمه‌یه‌كی سیاسیه ئه‌بێ سزا بدرێت له‌سه‌ری؟!
هه‌ندێكیتر وای بۆ چون گوایه یه‌كێتی دوای شكسته‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به خۆیدا چۆته‌وه و ئه‌دای باشتركردوه، بۆیه ئه‌و ده‌نگانه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه كه كاتی خۆی بۆ گۆڕان چو بون. ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌یه‌كی نامه‌نتیقتره. چونكه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مان نه‌ك یه‌كێتی شتێكی ئه‌وتۆی نه‌كرد بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵكو دژ به‌خواستی زۆرینه‌ی ئه‌ندام و كادیره‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی كرد. نه كۆنگره‌یان پێ به‌سترا، نه رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێرانیشان جێبه‌جێ كرد به دروستكردنی لێژنه‌ی سێقۆڵی سه‌ركردایه‌تیكردنی حیزبه‌كه‌یان، ته‌نانه‌ت له‌و ماوه‌یه‌ی به‌ینی هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌كان باڵێكی سه‌ر به خێزانی تاڵه‌بانی به یه‌كجاره‌كی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر جومگه‌كانی حیزب‌دا سه‌پاند، هه‌ردو باڵه‌كه‌ی تری فه‌رامۆش كرد، ته‌نانه‌ت وای لێهات یه‌كێك له جێگره‌كانی سكرتێری گشتیش واز له‌پۆسته‌كه‌ی بێنێت كه ئومێدێكی زۆری به‌شێكی گه‌وره‌ی ناو یه‌كێتی بو بۆ چاكسازی و هه‌ڵسانه‌وه.
پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی رابردو سه‌ردانی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیم كرد، ئه‌و یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی داوای چاكسازی و پاككردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌كرد له گه‌نده‌ڵكاران، سێ رۆژی مابو بۆ هه‌ڵبژاردن زۆر به‌ڕاشكاوی پێی وتم "من زۆر ئه‌ترسم یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌ماندا بیباته‌وه!" ئه‌م قسه‌یه‌م پێ سه‌یر بو له كاتێكا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حیزبه‌كه‌ی بو، به‌ڵام هه‌رزو خۆی درێژه‌ی پێداو وتی "ئه‌ترسم یه‌كێتی بیباته‌وه ئیدی ئه‌و سه‌ركرده گه‌نده‌ڵانه فشه‌فشه‌مان به‌سه‌را بكه‌ن و به‌سه‌ركه‌وتنی خۆیانی بزانن و ئێمه‌ومانان هه‌مو ده‌ركه‌ن له‌ناو سه‌ركردایه‌تی ویه‌كێتیدا؟!
ئێستا ئه‌و براده‌ره خۆی ته‌سلیمی ئه‌مری واقیع كردوه و ئه‌ویش چۆته رێزی باڵه گه‌نده‌ڵه‌كه‌وه.
بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه ئه‌ویش هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه زۆره بۆ یه‌كێتی، وه‌كو ئاماژه‌م پێدا كه یه‌كێتی به‌درێژایی شه‌ش مانگی نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌كه شتێكی ئه‌وتۆی نه‌كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت به‌قسه‌ی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی كۆمیته و رێكخراوه حیزبیه‌كانیشیان نه‌چونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوی په‌رله‌ماندا. ئیدی چۆن به‌قودره‌تی قادر یه‌كێتی ئه‌م هه‌مو ده‌نگه‌ی گه‌ڕانده‌وه؟
گۆمان له‌وه‌دا نیه كه‌وا ته‌زویریكی رێكخراوی به‌ربڵاو له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا كراوه، هه‌مو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه وڵاتێكی دراوسی ده‌ستی تیا هه‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ی كراوه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك كراوه كه زۆر كه‌س پێی ناكرێت، هه‌ندێ له نوسه‌ران باسی جۆری ته‌زویره‌كانیان كردوه، من نامه‌وی دوباره‌ی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، حیزبێكی به‌ناو سۆسیال دیموكرات و تا سه‌ر ئێسقانیش عه‌لمانی و پێشكه‌وتنخواز چۆن جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كرد ده‌ست بخاته ناو ده‌ستی وڵاتێكی ئیقلیمی و هانای بۆ ببات ته‌زویراتی بۆ بكات؟ چۆن ئه‌و حیزبه‌ی خۆی به خاوه‌ن 17 هه‌زار شه‌هید ئه‌زانێت پشت له‌و رابردوه گه‌شه‌ی خۆی ئه‌كات، ئه‌و خوێنه رژاوه‌ی رۆڵه‌كانی له‌به‌ره‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كاندا فه‌رامۆشكرد، به‌ده‌نگی ته‌زویر رازی بو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌ویش نه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی هه‌زاران شه‌هیده‌كانی، به‌ڵكو بۆ درێژه‌دان به گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و پاره‌دزین و ...، له‌سه‌ر حیسابی خوێنی شه‌هیدان و ئازاری زیندانه سیاسیه‌كان، ره‌نج و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌كانیان...؟!
هیچ كه‌سێك باوه‌ڕی به‌وه نیه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌زویری كردبێت، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه هه‌ڵقوڵاوی نێو جه‌ماوه‌ری هه‌قخوراوی ئه‌و میلله‌ته‌یه نه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2009دا نه له2013و نه 2014شدا بۆ یه‌ك ده‌نگیش بێت سه‌ری شۆڕنه‌كردوه، پشت ئه‌ستور به میلله‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر كورسی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دانیشتوه، شوره‌ییشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌نگی ته‌زویره‌وه له‌به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دائه‌نیشن و ره‌نگه ده‌نگیشیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
من نازانم ئه‌و حیزبه‌ی په‌نا بۆ ته‌زویر ده‌بات چ شه‌رعیه‌تێكی شۆڕشگێڕی و یاسایی و ده‌ستوری ئه‌بێت، مه‌گه‌ر هه‌ر وه‌كو حیزبه دیكتاتۆره‌كانی تری جیهان بن كه شوێنی شایسته‌یان زبڵدانی میژوه.
سبه‌ی
|
|
|