|
یه‌كێتی به 20 رێگا ته‌زویری كردوه |
سیروان ره‌شید |
5/21/2014 2:18:10 PM |
پێده‌چێت ته‌زویر بوبێت به به‌شێكی ئۆرگانی له عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتیدا. چونكه تائێستا له هه‌رێمی كوردستاندا، (به‌ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كانیشه‌وه) نمونه‌ی هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی بێ غهشو نهزیهمان نییه. كه‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵات بۆ رای گشتی ناوخۆ‌و چاوی نێوده‌وڵه‌تی سه‌لماندبێت كه له‌وڵاته‌كه‌مان هه‌ڵبژاردن به‌بێ ساخته‌كاری گه‌وره و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كه ئەوه‌ش لەكهیهكی شه‌رمه‌زاری گه‌وره‌یه به ناوچاوانی حكومڕانی ئه‌م كۆمهڵگایهوه كه زیاتر له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی دی چاره‌نوس و مانه‌وه‌ی به دیموكراسییه‌ته‌وه گرێدراوه!
ده‌ستبردن بۆ ته‌زویر یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین نیشانه‌كانی دیكتاتۆرییه‌تێكی نه‌خۆش، دیكتاتۆرییه‌تێك كه ده‌ترسێت ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌ربخات، هه‌ربۆیه په‌نا بۆ ته‌زویركردنی حه‌قیقه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌بات، كه نایه‌وێت كۆمه‌ڵگا روی راسته‌قینه‌ی خۆی نیشان بدات!
له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی رابردو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی "رێكخراو" په‌نای بۆ ساخته‌كاریی برد و توانی له‌و رێیه‌وه ده‌نگه‌كانی زیاد بكات! شتێكی رون بو كه پێشتر ده‌وترا جیاوازی نیوان یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌یه كه پارتی هێزێكه هه‌ڵبژرادن نیه ساخته‌كاری تێدا نه‌كات، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی 21/9/2013 و روداوی ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژاردنی 30/4، ده‌بێت هه‌مو هه‌ڵبژاردنێك وه‌ك پارتی حسابی ساخته‌كاری بۆ یه‌كێتیش بكرێت! چونكه ناچێته عه‌قڵه‌وه هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌ك گۆڕان له پارێزگای سلێمانی كه له‌سه‌رو 20 هه‌زار ده‌نگه‌كانی زیادیكردبێت، به‌ڵام له‌ولاوه یه‌كێتی نیشتمانیش به‌ره‌و ژوری 50 هه‌زار ده‌نگ زیاد بكات، له‌كاتێكدا لۆژیكی سیاسی پێمان ده‌ڵێت؛ ئه‌م هێزه زه‌مینه‌ی زیادبونی ده‌نگه‌كانی به‌و رێژه به‌رچاوه نیه، به‌هۆی خراپی ئه‌دای حكومڕانیه‌كه‌ی و خراپی دۆخی ناوخۆی حیزبه‌كه‌ی!
چاودێران ده‌ڵێن ئه‌م "ته‌زویره سیستماتیكه" به‌ڕێنمایی و پشتیوانی ته‌جروبه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ ئه‌نجامدراوه، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ناوچه‌ی ده‌سته‌مۆكراوی خۆی ئه‌زانێ و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیشی پێویستی به هێزی ده‌سته‌مۆكراو هه‌یه.
به‌كورتیه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پرۆسه‌یه‌كی ساخته‌كاری به "سیتماتیك"كراوی تێدا به‌كارهێناو به‌م 20 رێگه‌یه فشار و ساخته‌كاری ئه‌نجامدا:
١-دروستكردنی هه‌زاران (پێناسی باری شارستانی) و (كارتی ئه‌لیكترۆنی) ساخته‌و به‌كارهێنانی بۆ ده‌نگدان.
٢-به‌سه‌دان خه‌ڵكی سنوری ناوچه (كوردستانیه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان) له‌سنوری كه‌ركوك و دیاله هه‌م به‌شداریان له ده‌نگدانی لای خۆیان پێكراوه و هه‌میش هێنراون بۆ هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان.
٣-ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم كه ئه‌وبه‌شه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه ئاراسته ئه‌كرێن. به‌هاوكاری كۆمسیۆن رۆڵی كاریگه‌ریان له‌پرۆسه‌ی تهزویرهكهدا بینیوه...
٤-یه‌كێكی دیكه له‌و رێگایانه‌ی ساخته‌كاری زۆری تێدا كراوه كۆمسیۆنه، كه رۆڵی هاوكاری بینیوه له راده‌ستكردنی داتاكانی كۆمسیۆن بۆ یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كارتی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی مردون و ده‌رهێنانی ناسنامه‌ی ساخته بۆیان...
٥-لایه‌نێكی دیكه‌ی ساخته‌كاری هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی كوردی رۆژهەڵاتە (ئێران)، به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌كانی رانیه‌و قه‌ڵادزێ، به‌جۆرێك خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌ئاشكرا هه‌ستیان به‌م لێشاوی هێنانی كوردی رۆژهه‌ڵات كردوه به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدانیان به‌یه‌كێتی و به‌خشینی بڕێك پاره پێیان...
٦-رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ته‌زویر دروستكردنی فشاری توند‌و ئیهانه‌كردنی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس بو، له‌رێی چه‌ند به‌رپرسێكی حیزبیه‌وه و به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه‌و چاوسهركردنهوهو نانبڕین و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌قڵكردن، كه پێشمه‌رگه‌یان ناچار كردوه، ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن.
٧-هه‌روه‌ها رێگایه‌كی دیكه‌ی ساخته‌كاری به‌زۆر ناردنی كه‌سانێك له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی گومانی ده‌نگنه‌دانیان به‌یه‌كێتی لێكراوه ناردنی كه‌سێك له‌گه‌ڵیان بۆناو كابینه‌ی ده‌نگدان، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌وارن...
٨-به‌كارهێنانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌تی بۆ بانگه‌شه‌ی حیزبی به‌نمونه دابه‌شكردنی زه‌وی له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی رانیه‌ی یه‌كێتیه‌وه، كه هه‌روه‌ك له‌م رۆژانه‌دا به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌رونی بڵاوكرانه‌وه.
٩-هێنانی سه‌دان هاوڵاتی عه‌ره‌ب بۆ سلێمانی به‌مه‌به‌ستی دهنگپێدانیان، كه هه‌روه‌ك له‌خوێندنگه‌ی (ئه‌حمه‌دی خانی له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له‌سلێمانی) رێگرییان لێ‌كردن ده‌نگ بده‌ن و له‌شوێنی دیكه ده‌نگیان پێدرا.
١٠-له هه‌ندێك شوێن گه‌مارۆدانی بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه له ده‌وری بنكه‌كانی ده‌نگدان و چاوسوركردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌سانه‌ی گومانی ئه‌وه‌یان لێكردون ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌یه‌كێتی...
١١-سیستمی دیاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی بنكه‌كانی ده‌نگدان تائاستێك له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه بۆ لایه‌نگرانی یه‌كێتی یهكلاكرابۆوهوه.
١٢-دروستكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌به‌ڵه‌ی نه‌خۆش و پێدانی به‌كه‌سانی ساغ، به‌مه‌به‌ستی ده‌نگ پێدانیان له‌رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و دوباره ده‌نگ دانه‌وه‌یان له‌رۆژی دهگدانی گشتی.
١٣-نه‌سڕینه‌وه‌ی ناوی زیاتر 178هه‌زار ناوی مردو له‌لیستی تۆماری ده‌نگده‌راندا. كه یه‌كێتی ئه‌مجاره زۆر به‌وری كاری له‌سه‌ر ده‌نگپێدانی ئه‌و مردوانه كرد به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو.
١٤-بونی زیاتر له 94 هه‌زار ناوی ده‌نگده‌ری دوباره له‌هه‌رێم و ناوچه دابڕاوه‌كان و ده‌نگدانیان له‌هه‌ردولا.
١٥-نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له‌تۆماری ناوی ده‌نگدانی تایبه‌ت و دوباره ده‌نگدانه‌وه‌ی دوباره‌ی سه‌دان كه‌س له‌ده‌نگدانی گشتی.
١٦-بردنه ژوره‌وه‌ی مۆبایل بۆناو هۆڵی ده‌نگدان و به‌مه‌به‌ستی فشاركردنه سه‌ر هه‌ندێك ده‌نگده‌ر بۆئه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌نگدانی به‌یه‌كێتی بۆ بگرێت، كه سه‌رله‌به‌یانی زو له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌نگداندا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی سلێمانی ئه‌م ده‌رگا گرنگه‌ی بۆ ته‌زویری یه‌كێتی كرده‌وه.
١٧-به‌كارهێنانی چه‌ندین كه‌س وه‌ك (چاو‌دێر) به‌ناوی چاودێری رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له رۆژی ده‌نگدان و رۆژانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان، به‌ڵام له‌ژێره‌وه ئه‌م رۆڵه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیككراو بۆردی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتی پێی هه‌ستا، كه پێشتر ناوی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان بو.
١٨-دیاریكردنی ناوی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له ئه‌وروپا ئه‌ژین و له كوردستان ناویان بۆده‌نگدان هاتۆته‌وه و هه‌روه‌ها ناوی مردوانیش كه له‌م روه‌وه وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كه وه‌زیره‌كه‌ی یه‌كێتییه و هه‌روه‌ها هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ی بازرگانی و ئاماری هه‌رێم به‌م رۆڵه هه‌ستاون.
١٩-گواستنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ر لهبنكهیهكهوه بۆ بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌نگدان و نه‌سڕینه‌وه‌ی ناو له بنكه‌ی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدانیان له‌هه‌ردو بنكه، ئه‌م ساختهكاریهش به‌هاوكاری كۆمسیۆن كراوه.
٢٠-رۆڵی هه‌ره گرنگ و گه‌وره‌ی پرۆسه‌ی ساخته‌كاری یه‌كێتی، بێلایه‌ن نه‌بونی ئاشكرای به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیسیۆنی سلێمانی و دامه‌زراوه‌ی كۆمسیۆنهكهبو بۆ پشتیوانیكردن و هاوكاریكردنی یه‌كێتی.
جه‌غتكردنه‌وه له‌م نوسینه‌دا له‌سه‌ر ته‌زوی یه‌كێتی هیچ له‌وه كه‌مناكاته‌وه كه نه‌ڵێین پارتی ته‌زویری نه‌كردوه. بگره به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی چی پێكرابێت قسوری نه‌كردوه به‌به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو... به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره یه‌كێتی كردی وه‌رچه‌رخان بو له‌ساخته‌كاری سیستماتیككراو و ده‌ستبردن بۆ هه‌مو حه‌رامێكی سیاسی بۆ ده‌ستكاریكردنی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگا.
|
|
|