|
ریسوایی ئەلبیسەكە |
کاوە محە مەد |
5/21/2014 2:12:10 PM |
جارێكی دیكە ئەلبیسەكەی سلێمانی بووەوە بە شانۆی ناشیرینكردنی هەڵبژاردن و شێواندنی ئیرادەی دەنگدەران، دیسانەوە لەوێ هەوڵی تیرۆری دەنگی ئازادانەی خەڵك دەدرێ..هەر لەوێ سندوقەكان گەمارۆ دەدرێن و پیلان لەئەنجامەكان دەگێڕدرێت.
هەمان كاراكتەرەكانی (21/9) هاتنەوە سەر سەحنەی تاوانەكانی خۆیان و خەریكی نمایشی پەردەی دووەمی شانۆگەرییە گاڵتەجاڕییەكەی خۆیانن و نەخشەی دزینی دەنگەكانمان دادەڕێژن. ئەوانەی لەوێ ترس و تۆقان بڵاودەكەنەوە هاوبیر و هاوشێوەكانی موبارەك و قەزافی و بنعەلی-ن.
ئەوەی لەوێ دەگوزەرێ، ریسواییەكی سیاسییە بەپلەی نایاب و دەبێ هەموو دەستەكان و هەموو هێزەكان رێگریی لەو دەستە رەشانە بكەن كە دەیانەوێ هەموومان بكەنە بارمتەی تەماعی نادیموكراسییانەی خۆیان و پرس و خەمی كورد تەنیا لەخەمی پۆستخوازانەی نوخبەی دەسەڵاتداری حزبەكەیان كورت بكەنەوە و وێنەی هەموومان وەك وێنەكەی خۆیان ناشیرین و نابوووت بكەن.
|
|
|