|
گۆڕان لە دیدی مامەڵە سیاسییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا |
د. سامان شاڵی |
5/21/2014 2:09:53 PM |
سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و سندوقەکانی هه‌ڵبژاردن له 30 نیساندا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی قه‌واره سیاسیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی عێراق، ده‌كه‌ونه رێ. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ساته وه‌ختێكی دژوار و سه‌ختدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌و پێیه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له رووی سیاسی و ئابوری و داراییه‌وه له ترۆپکدایە. بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ گه‌لی كورد، كه ئه‌مرۆ رووبه‌رووی چه‌ندین كێشه بۆته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه. لێره‌وه رۆڵی نوێنه‌رانی قه‌واره‌ی كوردستانی كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر دارشتنی به‌رنامه‌و دروست بوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسیه‌كانی تر ده‌بێت کە ئەم قەوارەیە ڕووەو چه‌ندین كێشه دەکاتەوە کە دەبێ چاره‌سه‌ری گونجاویان له‌گەڵ حكومه‌تی ناوەند بۆ بدۆزێتەوە.
هه‌تا ئه‌مرۆ، قه‌واره كوردییه‌كان نه‌یانتوانیوه حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و په‌رله‌مانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به داواكاریه سه‌ره‌كییه‌كان به نمونه‌ی ده‌ستوری عێراق قایل بكه‌ن، بۆیه كێشه‌كان رۆژانه لهفراوانبووندان. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت لایه‌نه‌كان زۆر جیدی نین له چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا، ئه‌گه‌ری گه‌وره‌ش لێره‌دا دابڕانی تەواوی پەیوەندییە لەگەڵ ناوەند، ئەم ئەگەرەش قوڵاییەکی مێژوویی هەیە وه‌ك چۆن هەمیشە لەگەڵ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا ڕوویداوە.
له‌م روانگه‌یه‌وه و له‌پێناو چاره‌سه‌رێکی سه‌رتاسه‌ریدا، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه دایه‌لۆگی حیزبه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كان وەک پێداویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی ببینێت. كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئێستا له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وە:
یه‌كه‌م: كێشه‌ی متمانه
ئه‌م كێشه‌یه نوێ نیه، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه و به‌درێژایی حكومه‌ته‌كان ئەم كێشەیە له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ردا هه‌بووه. له‌م نێوانه‌دا متمانه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌هۆی نەبوونی هەستێکی نیشتیمانیی یه‌كگرتوو لەسەرانسەری عێراقدا بچوک دەبێتەوە. هەندێک کێشە کە پەیوەستن بە ناسنامەی ئیتنیکی و ئاینییەوە ڕێگرییان لە دروسیبوونی ئەو قەوارە یەکگرتووە نیشتیمانییە گرتووە. ئه‌مڕۆش له‌هه‌موو رۆژێك زیاتر كێشه‌ی متمانه هه‌یه، لایه‌نه كوردستانیه‌كان له به‌غدا له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانی سیاسی‌دا و له‌جێبه‌جێكردنی به‌نده ده‌ستورییه‌كاندا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه مافی گه‌لی كورد ده‌پارێزن، شكستیان خواردووه.
دوهه‌م: كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات
لە کاتێکدا تەشریعی یاسایی بوونی نییە و کاتێک ئەنجومەنی فیدرالی کە لە هەردوک ده ركاى 4 و 5 ی دەستووردا و، ناڕونێتی دەسەڵاتەکانی هەردوولا بۆتە هەوێنی چەندەها گیروگرفت. ڕێزگرتن لە کارایی دەسەڵاتەکانی حکومەتی ناوەند لە لایەن هەرێمەوە و ڕێگری لە هەر زێدەڕۆییەک ئەگەر هەرێم بیکات بە پێی دەستوور گرێنتی تەشەنە نەکردنی گرفتەکان دەکات.
سێهه‌م: كێشه‌ی گرێنتیكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد
په‌رله‌مان و حكومه‌تی فیدراڵی به‌غدا و حیزبه نیشتیمانیه‌كان پێویسته ئه‌و راستیه بزانن كه مافه‌كانی گه‌لی كورد ته‌نها له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵكو كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی عێراقه و به دووه‌م نه‌ته‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێت و خاوه‌ن چوارچێوه‌یه‌كی جوگرافی و زمانیی تایبه‌تی خۆیه‌تی وه به م قورسايی يه شه وه ئه بيت كاربكات بو پاراستنی مافةكانی گه لى كوردستان.
چوارهه‌م: كێشه‌ی ناوچه دابرراوهكان كه له مادده‌ی 140 دا هاتووه
كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابرێنراوەكانی دی كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تری حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمه كه به هه‌ڵواسراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. چاره‌سه‌ركردنیشی پێویستی به هه‌وڵ و كۆششی دڵسۆزانه هه‌یه به‌و پێیه‌ی كە بتوانێت پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی عێراق بكات. ئه‌مڕۆ پێداویستی سه‌رشانی هه‌موو ئەوەیە كه رێگه‌چاره‌ی لۆجیكیی گونجاو بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌م كێشه‌یه. باشترین و گونجاوترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه گهڕانهوەیە بۆ مادده‌ی 140 له ده‌ستوری عێراقدا. چونکە ئه‌م مادده‌یه باسی لە ده‌ستنیشانکردنی سنووری جوگرافیی كوردستانی كردووه.
پێنجه‌م: كێشه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی کیمیاباران و ئەنفال و گواستنه وه ى زوره مليي
پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ كه داهاتی تایبه‌ت به‌م پرۆسه‌یه ته‌رخان بكات ئه‌و جێگایانه‌ی كه رووبه‌رووی جێنوساید بوون وه‌ك كیمیاباران و ئه‌نفال قه‌ره‌بوویان بكاتەوه، به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه كوردستانەوە به‌و چونکە ئه‌م ناوچانە له هەموو شوێنەکانی تری ناو عێراق زیاتر زەرەرمەند بووە و سروشتی دیمۆگرافی ئاسایی ئەم ناوچانە شێوێندراون.
شه‌شه‌م: كێشه‌ی وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز
ئه‌م كێشه‌یه له هه‌موو كێشه‌كانی تر ئاڵۆزتره، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بونی یاسای نه‌وت و غاز و ده‌ستنیشان نه‌كردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان كهمافی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ك له مادده‌ی 111 و 112 دا هاتووه.
حه‌وته‌م: كێشه‌ی سه‌رژمێری هاووڵاتیان - مادده‌ی 110
سه‌رژمێری مرۆیی زۆر كێشه چاره‌سه‌ر ده‌كات، و تاقه رێگای چاره‌سه‌ری واقیعییە بۆ مادده‌ی 140 و بودجه‌ی ساڵانه بۆ حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم.
هه‌شته‌م: به گەڕخستنی رۆڵی ده‌زگاکانی چاودێریی
به گەڕخستنی کارا بۆ ده‌زگاکانی چاودێریی وەک دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌لایه‌ن كاديره ژمێریاری و كارگێرییهكانهوه بەرجهسته دەکرێت. جگه له‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه پێویستی به كاركردنی شهفافە له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حكومه‌تدا، ئه‌مه‌ش له‌رێگای ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت و بهرهچاوگردتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم تا سه‌ربه‌خۆ بێت له‌م بواره‌دا هه‌روه‌ك له‌مادده‌ی 103 دا هاتووه.
نۆهه‌م: كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگا
له‌پێناو وەگهڕخستنی رۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی دادگای فیدرال پێویسته ئه‌م دادگایه سه‌ربه‌خۆبێت و دووربێت له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی حیزبیی و سیاسیی. چونكه سه‌ربه‌خۆ نه‌بوون هۆكاره بۆ له‌بارچوونی یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی دادگا‌و هاوڵاتیانی عێراق و، دام و ده‌زگاكانیش ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌نده‌ڵی و په‌رت په‌رت بوون.
ده‌هه‌م: كێشه‌ی نوێنه‌رایه‌تی تاكی كورد له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا
پێویسته حكومه‌ت بایه‌خێكی جدی بدات به تاكی كورد تا به‌شدار بێت له ده زگا مه ده نی يه كان و ده زگا سه ربازي يه كان وه كو هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و پیاده‌یی له سوپای عێراقدا. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پێشمه‌رگه بکات، كه ده‌توانرێت ئه‌م هێزە والێبکرێت کە پارێزگاری له یه‌كێتی عێراقێکی فرە نەتەوە بكات.
یازده‌هه‌م: كێشه‌ی بودجه‌ی ساڵانه (مادده‌ی 110)
ئه‌م كێشه‌یه ساڵانه به شێوازی جۆراوجۆر دووباره ده‌بێته‌وه. حكومه‌تی ناوهندو فیدراڵ ساڵانه له بودجه‌ی گشتی ١٧% یان ته‌رخان كردوه بۆ هه‌رێم كه ئه‌م ڕێژه‌یه به بۆچوونی حكومه‌تی ناوه‌ند رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌رامبه‌ر ئەوە، حكومه‌تی هه‌رێم داوای سه‌رژمێریی ده‌كات تا وه‌كو ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه به سه‌رژمێری هاوڵاتیان بێت. به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌ك هه‌ر گوێ له‌م داوایەی حكومه‌تی هه‌رێم ناگرێت به‌ڵكو گوشاری زۆریش دەخاتە سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم. ناردنی بودجه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا پێداویستیه‌كی سه‌ره‌كییه، به‌و پێیه‌ی ژیانی هاوڵاتیان به‌ندە به‌م بودجه‌یه‌وه، بەشی هه‌ره زۆری هاوڵاتیانی کوردستان پێكهاتووە له فه‌رمانبه‌ر و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان. هه‌روه‌ها پێویسته ساڵانه موچەی پێشمه‌رگه بخرێته‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه حكومه‌تی ناوهندو فیدراڵ.
دوازده‌هه‌م: كێشه‌ی پشکی هه‌رێم له پرۆژه ستراتیژیه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند
بێبه‌شكردنی هه‌رێم له‌و پرۆژه ستراتیژیانه به‌تایبه‌تی له سێكته‌ری ته‌ندروستی، زانست، گواستنه‌وه، هێڵی ئاسمانی، پرد، به‌نداو، گشتوكال، نه‌وت، غاز‌و كانزاكان هۆكارێكی تری گرژییهكانن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ. ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌شێكی زۆری بودجه‌ی تهرخانهكراو بۆ هه‌رێم بۆ ئه‌م پرۆژانه به‌كاربێت كه بێگومان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر تاكی كورد‌و پرۆژه‌كان و هه‌لی كاركردن.
سیازده‌هه‌م: كێشه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی و زانستی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندا
به‌رده‌وامیی ئه‌م كێشه‌یه كاریگه‌ره له‌سه‌ر ئاستی زانستی له عێراقدا و به گشتی له كوردستاندا به‌تایبه‌تی. هه‌روه‌ها دانپێدانه‌نانی حكومه‌تی ناوه‌ند به هه‌ندێ له‌و زانكۆیانه‌ی له هه‌رێم دامه‌زراون كه بێگومان ئه‌نجامێكی نێگه‌تیف به‌جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ده‌رچووانی ئه‌م زانكۆیانه كه بتوانن خزمه‌ت به دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی نیشتیمان بكه‌ن.
چوارده‌هه‌م: كێشه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان
ئەم کێشەیە لە ساڵی 1968 دا سەریهەڵداو لە نێوان ساڵانی1981-1984 دا بە تەواوەتی دەستگیرا بەسەر سەرجەم موڵک وکارگە و بەرژەوەندییەکانی کوردانی فەیلیدا. سەرەڕای ئەوە کەوتنە بەر شالاوی ڕاگواستنەوە، زۆرینەی گەنجەکانیشیان لە تەمەنی 15- 25 لە تاقیگەکانی چەکە کیمیاویەکاندا کرانە قوربانی. دەبێ کاری جیدی لە پێناو گێڕانەوەی مافەکانیان بکرێت.
له كۆتاییدا، ئه‌م باسه ده‌گاتە ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه لە پێناو پاراستنی یه‌كێتی خاكی عێراقدا پێویسته رێگه‌چاره‌ی گونجاو دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكرا. ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی نوێنه‌رانی میللەت کە له ئه‌نجومه‌نی حكومدان ئه‌نجام بدرێت.
پێویسته ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ری قه‌واره كوردستانیه‌كانن، ئه‌م راستیه بزانن تا ئه‌وانیش پردێكی پته‌و دروست بكه‌ن له‌نێوان سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسیه‌كانی تری عێراق و په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی مافی گه‌ل به تێكرا بپارێزێت ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستور. پێویسته قه‌واره كوردستانییه نوێیه‌كه ستراتیژی کاری خۆی بگۆرێت تا له نزیكه‌وه بتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و، له‌هه‌مان كاتدا یه‌كگرتوو بێت تا پێكه‌وه ئایندهی عێراق و كوردستان به‌ره‌و گۆڕانێکی جیدی پۆزه‌تیف ببەن. لێره‌شدا ئه‌م قه‌واره‌یه پێویستی به یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمە، تا ئه‌م حكومه‌ته له رێگه‌ی تواناكانی خۆیه‌وه به‌سه‌ر گرژیهكاندا زاڵ ببێت، به تایبه‌تی له بواری سیاسی و سه‌ربازییدا، ئه‌مه‌ش له رێگای ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه ڕادەسپێردرێن بۆ كاركردن له به‌غدا. به‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره كوردستانیه‌كان له په‌رله‌مانی عێراقی فیدرال ده‌توانن گوشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند تا ئه‌وانیش ستراتیژی خۆیان لەگەڵ هه‌رێم باشتر بسازێنن.
له‌هه‌مان كاتدا، به‌رجه‌سته‌كردنی ڕژێمێكی دیمۆكراسی یه‌كگرتوو و به‌شداریكردنی ڕاسته‌قینه له دام و ده‌زگا حكومییه‌كاندا هۆكارێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له به‌رده‌م هاوڵاتیانی عێراق به گشتی و كورد به تایبه‌تی. لێره‌شه‌وه گرنگە پردی گفتوگۆكان پتەوتر بكرێن و متمانه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه دۆخی ئاسایی خۆیان.
له‌كۆتایدا نابێت رۆڵی گه‌نجان و ئافره‌تان فه‌رامۆش بكرێت، كه پێویسته ئه‌م دوو بازنه‌یه رۆڵی سه‌ره‌كی ببینن له دارشتن و به‌شداریكردنی حوكم، كه ئه‌مه رێگه چاره‌یه‌كی تره بۆ پرۆسه‌ی پێشكه‌وتن و گه‌شه كردن.
لێرەدا گرنگی گۆڕینی شێوازی دیتنی گرفتەکان و مامەڵەی واقیعیی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتیی زیاتر پیداویستی بەوە هەیە کە بتوانین گرفتە هەنووکەییەکان لە گۆشەنیگایەکی جیاوازەوە ببینرێت.
د. سامان شاڵی
|
|
|