|
خەندەق، ناپاکیەک بە پلەی ئیمتیاز |
هۆشیار عهبدوڵا |
5/21/2014 1:53:35 PM |
هەڵکەندنی خەندەق بە روی خۆرئاوای کوردستاندا ناپاکیەکی گەورەی نەتەوەییە،هەست نەکردنە بە بچوکترین بەرپرسیارێتی بەرامبەر کوردانی ئازیزی خۆرئاوا کە ئێستا لەبەردەم خەونێکی نوێدان، کێشەی پارتی ئەوەیە هەموو شتێک بە دوربینە تەسکە حیزبیەکەی خۆی ئەبینێت و بەرژەوەندی هەموو کورد لە بەرژەوەندی خۆیدا بچوکدەکاتەوە.
ئەگەر یەک زەڕە شەرم کردن هەبوایە لە میژوو هەرگیز حیزبێک جورئەتی نە ئەکرد خەندەق بەروی پارچەیەکی پڕ لە برین و پڕ لە ئازار و نەهامەتی کوردستان لێبدات، ئەو خەندەقە بە رای من هیچی کەمتر نیە لە هێنانەوەی دەبابەکانی بەعس و هیچی کەمتر نیە لە هێنانی سوپای بێگانە.
ئەوە بێباکیە بەرامبەر بە ئێستا و ئایندە،ئەوە لوتکەی شەرمنەکردنی سیاسیە لە مێژوو، خاڵیبونەوەی تەواو و کەوتنی تەواوەتی ئەو ماسکە نەتەوەییە کە هەموو رۆژێ ئەو حیزبە بالۆرەی دەوڵەت و خەونی نەتەوەیمان بۆ لێئەدات.
حیزبێکی کوردی ئامادەبێت وەک داگیرکەران سنوری دەستکرد لە نیوان باشور و خۆرائاوا لێبدات ئیدی بەچ رویەک باسی دەوڵەتی کوردیمان بۆ دەکات.
|
|
|