KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
یونیسێف: سوریا مه‌ترسیدارترین شوێنی‌ جیهانه‌ بۆ منداڵان‌
    جیهان
  11/03/2014
-

ڕێكخراوی‌ یونیسێف، ڕاپۆرتێكی‌ نوێی‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی‌ سوریا بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا سوریا به‌ مه‌ترسیدارترین شوێنی‌ جیهان بۆ منداڵان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

له‌ راپۆرته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ یونیسێفدا هاتوه‌ پاش تێپه‌ڕینی‌ 3 ساڵ به‌سه‌ر قه‌یران و پشێوییه‌كانی‌ سوریادا، له‌ ئێستادا ئه‌و وڵاته‌ بوه‌ته‌ مه‌ترسیدارترین شوێنی‌ گۆی‌ زه‌وی‌ بۆ منداڵان و ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ساڵی‌ رابردوو به‌ هۆی‌ جه‌نگه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌، له‌ ئێستادا بۆ 2 ئه‌وه‌نده‌ زیادی‌ كردوه‌ و سه‌دان هه‌زار منداڵیش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ ئه‌و وڵاته‌، كه‌وتووه‌نه‌ته‌ داوای‌ جه‌نگه‌وه‌.

یونیسێف، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ قوربانی‌ له‌ سوریا زیاتر له‌ هه‌ر قه‌یرانێكی‌ سه‌ده‌ی‌ هاوچه‌رخه‌ و به‌ گوێره‌ی‌ ئاماره‌كان لانیكه‌م، 10 هه‌زار منداڵ به‌ هۆی‌ جه‌نگه‌وه‌ كوژراون و منداڵانی‌ ته‌مه‌ن 12 ساڵ له‌ جه‌نگی‌ رووبه‌ڕوودا، به‌كار ده‌هێنرێن.

به‌گوێره‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ یونیسێف، له‌ نێوان 5 ملیۆن و 500 هه‌زار منداڵی‌ زیانبه‌ركه‌وتووی‌ جه‌نگ، لانیكه‌م 2 ملیۆن منداڵ هه‌م له‌ ناوخۆ و هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خاكی‌ سوریا، پێویستیان به‌ هاوكاریی‌ مرۆیی‌ به‌په‌له‌ هه‌یه‌.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1245
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ