KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
سعودیه‌: تۆمه‌ته‌كانی‌ مالیكی‌ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی‌ ڕاستییه‌كانن‌
    عێراق
  11/03/2014
-

سعودیه‌، تۆمه‌ته‌كانی‌ نوری‌ مالیكی‌ به‌ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی‌ راستییه‌كان و نابه‌رپرسیارانه‌، وه‌سف ده‌كات.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ره‌سمیی‌ وڵاتی‌ سعودیه‌، له‌ زاری‌ به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌، رایگه‌یاند نوری‌ مالیكی‌ باشتر له‌ هه‌موو كه‌س ئاگاداری‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ سعودیه‌یه‌ له‌ دژی‌ تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا.

جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌ بری‌ تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ باشتر وایه‌ مالیكی‌ هه‌وڵی‌ كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگی‌ تائیفی‌ و ئاژاوه‌ و پشێویی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بدات.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ سعودیه‌، وته‌كانی‌ مالیكی‌ به‌ نابه‌رپرسیارانه‌ و ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی‌ راستییه‌كان له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ و رایگه‌یاندوه‌ نوری‌ مالیكی‌ توانای‌ ئیداره‌كردنی‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عێراقی‌ نییه‌ و عێراقی‌ له‌ لێكترازان و هه‌ڵوه‌شان نزیك كردوه‌ته‌وه‌ و بارودۆخی‌ عێراقی‌ خستوه‌ته‌ به‌رده‌م وڵاتانێكی‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشێوییه‌كانی‌ بقۆزنه‌وه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆیاندا به‌كاری‌ بهێنن.

نوری‌ مالیكی‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ فرانس 24 ، سعودیه‌ و قه‌ته‌ری‌ به‌ پشتیوانیكردنی‌ تیرۆر له‌ عێراق تۆمه‌تبار كرد.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1223
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
لایه‌نگرانی سه‌در دژی‌ مالیكی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا...
ئیتیلافی‌ موته‌حیدون ئاماده‌ی‌ دانیشتنی‌ تایبه‌ت به‌بودجه‌ ده‌بێت...
عێراق؛ كۆنفرانسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت...
وته‌كانی‌ مالیكی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ عه‌لاوی‌ و كوتله‌ی‌ ئه‌حراریان لێده‌كه‌وێته‌وه‌...
بابل؛ ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ 41 كوژراو‌و 130 بریندار به‌رزبوه‌وه‌...
تا ئێستا 500 كاندید به‌هۆی‌ یاسای‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌...
به‌ ڤیدیۆ..تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ ژیان له‌ فه‌لوجه‌...
ته‌له‌گراف: سیستانی كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ نوبڵ...
مالیكی: بۆئه‌وه‌ی كورد له‌ 17% بودجه‌ ببات ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غداد بكات...
عێراق؛ ئه‌مریكا هێزێكی تایبه‌ت بۆ ڕاهێنانی‌ سوپای عێراق ده‌نێرێت...
مالیكی‌: قه‌ته‌ر و سعودیه‌ جه‌نگیان له‌ دژی‌ عێراق ڕاگه‌یاندوه‌...
له‌ به‌غداد و ناوچه‌ی‌ سه‌وز ڕێوشێنی‌ ئه‌منیی‌ توند ده‌گیرێته‌به‌ر...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ