KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
كۆنفرانسه‌كانی‌ گۆڕان له‌ سۆرانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن‌و له‌ سلێمانی‌ كۆتایییان دێت‌
    کوردستان
  10/03/2014

-

سبه‌ینێ‌ كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌ دروشمی‌ (له‌پێناو خه‌ڵكدا به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ شارستانی‌)، له‌ قه‌زای‌ سۆرانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌كۆتایی‌ مانگدا به‌ كۆنفرانسی‌ سلێمانی‌، كۆتاییان دێت.

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ڕێكخه‌ری‌ ژووری‌ په‌یجوریی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش به‌ KNN ڕاگه‌یاند، له‌ ڕۆژی‌ 11 ئه‌م مانگه‌وه‌ كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ 32 قه‌زاو شاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ست پێده‌كه‌ن و تا كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوری‌ گۆڕان ڕونیشیكرده‌وه‌، كۆنفرانسی‌ قه‌زاكان، به‌شێكه‌ له‌ ڕاسپارده‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و خۆ ئاماده‌كردنیشه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و پارێزگاكانی‌ هه‌رێم.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ KNN له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان, بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ قه‌زاكان و بازنه‌كان و باژێڕوانه‌كان ده‌ست پێده‌كات, كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ ناوخۆیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێویسته‌ ساڵانه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن.


  1485
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ