KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ هێشتا كورسییه‌كه‌ی‌ سوریای‌ به‌ ئۆپۆزسیۆن نه‌داوه‌‌
    جیهان
  10/03/2014
-

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، كورسییه‌كه‌ی‌ سوریای‌ بۆ ئۆپۆزسیۆن، یه‌كلا نه‌كرده‌وه‌ و سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریاش جه‌ختی‌ كرده‌وه‌، دوای‌ شكستهێنانی‌ كۆنگره‌ی‌ جنێف 2 ، ئیتر هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ قه‌یرانی‌ سوریا نییه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ لوتكه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌ بڕیاره‌ رۆژانی‌ 25 و 26ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ كوه‌یت به‌ڕێوه‌ بچێت، له‌ قاهیره‌ ده‌ستیپێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسی‌ پێدانی‌ كورسیه‌كه‌ی‌ سوریا به‌ ئۆپۆزسیۆن و پرسی‌ فه‌له‌ستین و عێراق و گۆڕانكاریه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌، تاوتوێ‌ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌حمه‌د جربا، سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا وه‌ك میوان، بانگهێشت كرابوو، رێگه‌ی‌ پێنه‌درا له‌ سه‌ر كورسییه‌كه‌ی‌ سوریا دابنێشێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌بیل عه‌ره‌بی‌ ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ن، ئۆپۆزسیۆن خۆی‌ رێكبخاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كورسییه‌كه‌ی‌ سوریای‌ پێبدرێت.

ئه‌حمه‌د جربا، له‌ وته‌یه‌كدا داوای‌ له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ كرد، هاوهه‌ڵوێست بن سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی‌ سوریا و داعش و حزبوڵای‌ لوبنان، بخه‌نه‌ لیستی‌ تیرۆره‌وه‌. 

جربا، وتیشی‌: دوای‌ شكستهێنانی‌ كۆنگره‌ی‌ جنێف 2 ، ئیتر هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سوریا، نه‌ماوه‌ته‌وه‌.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1116
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ