KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
بابل؛ ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ 41 كوژراو‌و 130 بریندار به‌رزبوه‌وه‌‌
    عێراق
  10/03/2014
-

ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شاری‌ حله‌ بۆ 41 كوژراو 130 بریندار به‌رزبووه‌وه‌ و به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كانیان ئه‌گه‌ری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان له‌ ئارادایه‌.

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ شاری‌ حله‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ بابل بۆ 41 كوژراو 130 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، پێشبینی‌ ده‌كرێت به‌ هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كانیان ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌رز بێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی‌ ئه‌منی‌ له‌ پارێزگای‌ بابل ئاشكرایكرد كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ خۆكوژی‌ بووه‌ و له‌ رێگه‌ی‌ ته‌نكه‌رێكی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌ خاڵێكی‌ پشكنین له‌ ده‌راوازه‌ی‌ شاری‌ حله‌ روویداوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م 30 ئۆتۆمبیلی‌ دیكه‌ سووتاون و زۆربه‌ی‌ قوربانیه‌كان مه‌ده‌نی‌ بوون و ژن و منداڵیشیان تێدا بووه‌.

تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ نه‌گرتوه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1141
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
لایه‌نگرانی سه‌در دژی‌ مالیكی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا...
سعودیه‌: تۆمه‌ته‌كانی‌ مالیكی‌ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی‌ ڕاستییه‌كانن...
ئیتیلافی‌ موته‌حیدون ئاماده‌ی‌ دانیشتنی‌ تایبه‌ت به‌بودجه‌ ده‌بێت...
عێراق؛ كۆنفرانسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت...
وته‌كانی‌ مالیكی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ عه‌لاوی‌ و كوتله‌ی‌ ئه‌حراریان لێده‌كه‌وێته‌وه‌...
تا ئێستا 500 كاندید به‌هۆی‌ یاسای‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌...
به‌ ڤیدیۆ..تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ ژیان له‌ فه‌لوجه‌...
ته‌له‌گراف: سیستانی كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ نوبڵ...
مالیكی: بۆئه‌وه‌ی كورد له‌ 17% بودجه‌ ببات ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غداد بكات...
عێراق؛ ئه‌مریكا هێزێكی تایبه‌ت بۆ ڕاهێنانی‌ سوپای عێراق ده‌نێرێت...
مالیكی‌: قه‌ته‌ر و سعودیه‌ جه‌نگیان له‌ دژی‌ عێراق ڕاگه‌یاندوه‌...
له‌ به‌غداد و ناوچه‌ی‌ سه‌وز ڕێوشێنی‌ ئه‌منیی‌ توند ده‌گیرێته‌به‌ر...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ